
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردستانی رۆژئاوا ئالین گۆرانییه نوێیه‌كه‌ی (ئه‌وین) كه به‌شێوه‌زاری سۆرانییه له‌هه‌ولێر كلیپ ده‌كات.
هونه‌رمه‌ند ئالین جارێكی تر به‌سه‌ردانێك گه‌ڕایه‌وه كوردستان و هه‌فته‌ی رابردوو گۆرانی سۆرانییه‌كه‌ی به‌ناوی (ئه‌وین) له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر شاهۆ ته‌یب له‌شاری هه‌لێر كلیپ كرد.
ئالین به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "سه‌ردانی ئه‌مجاره‌م بۆ كوردستان زیاتر به‌مه‌به‌ستی كلیپكردنی گۆرانی (ئه‌وین) بوو، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گۆرانی منه به‌شێوه‌زاری سۆرانی، له‌تێكستی حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، ئه‌م گۆرانییه‌م دیارییه‌كی منه و پێشكه‌شه به‌سۆرانییه‌كان و هیوادارم به‌دڵیان بێت".بڕیاریشه له‌هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌م گۆرانییه له‌كه‌ناڵه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
