سڤیل: جگه له‌به‌شداریكردنت له‌گۆرانی تابلۆكان تیپی هونه‌ره میلله‌كان، ساڵانێكه به‌رهه‌می تایبه‌تی خۆت نییه، ئه‌وه به‌شێكه له‌وازهێنانی تۆ له‌گۆرانیگوتن؟
جه‌لال سه‌عید: له‌دوای ساڵی 1991 هونه‌ر به‌گشتی پاشه‌كشه‌ی كرد، رووحیه‌ته هونه‌ریه‌كه نه‌ماوه، گۆرانی ئه‌ركی گران بووه، ساڵانی هه‌شتاكاندا گۆرانییه‌كه‌مان ده‌كرد به‌یه‌ك مۆر پاره‌ی مۆسیقی و هه‌موو شته‌كان ده‌درا.ئێستا ده‌بی له‌سه‌ر گیرفانی خۆت 1500 دۆلار بده‌ی بۆ یه‌ك گۆرانی، به‌ده‌یان گۆرانیبێژانمان سه‌یاره‌ی خۆی فرۆشت بۆ چوار گۆرانی پێشی ده‌رنه‌چوو.ئه‌وه كێشه‌ی گۆرانیبێژن، ئه‌وه جیایه له‌وه‌ی هه‌ندی كه‌س هه‌وایی شت ده‌كات، ئێمه نامانه‌وێت گۆرانییه‌ك بكه‌ین وه‌ك "سه‌هۆڵی به‌ر رۆژ" بێت.ئێمه‌ی شتمان كردووه تائێستا به‌قوه‌ته‌وه له‌شوێنی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، خه‌ڵك هه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌و شتانه له‌ئێمه ده‌كات بۆیه ده‌پرسن بۆ چیتان نییه، ئه‌و شتانه‌ش له‌ئێستادا ناكرێنه‌وه، بشكرێنه‌وه ئه‌و سه‌ختیه‌یه كه باسمكرد، مه‌سه‌له‌كه ماده‌یه.به‌ڵام راست ده‌كه‌ی وه‌كو جه‌لال سه‌عیده‌كه‌ی جاران نیم، تۆ بڵێی هه‌ر له‌سه‌ر شێوازی شیعره ناسك و دڵته‌رانه‌كه‌ی جارانه، هه‌ر من نا، زۆربه‌ی خه‌ڵك پاشكه‌شی كردووه.
سڤیل: واتا تۆش یه‌كێكی له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناتوانی له‌سه‌ر پاره‌ی خۆت گۆرانی بكه‌ی؟
جه‌لال سه‌عید: ناوه‌ڵڵا ناتوانم، فێر نه‌بوویمه كۆمه‌ڵێك پاره له‌گۆرانی سه‌رف بكه‌م، به‌رنامه زۆره له‌به‌رنامه‌كان به‌شدار ده‌بم، گۆرانی نوێم هه‌بی له‌وێدا پێشكه‌شی ده‌كه‌م، وه‌ك چۆن له‌وماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ تیپی كه‌له‌پور چه‌ند شتێكی نوێمان كردووه.جگه له‌وانه‌ش له‌و ماوانه‌دا شتی خۆشمان كردووه، به‌ڵام سه‌رده‌مه‌كه گۆڕاوه، خه‌ڵك گوی ده‌داته شتی قه‌شمه‌ری، ئه‌ساله‌تی له‌بیر كردووه، رۆشنبیر زۆر كه‌مه.
جه‌لال سه‌عید: واتا ئه‌گه‌ر جه‌لال سه‌عید داوای هاوكاری له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بكات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێك نایكه‌ن؟
جه‌لال سه‌عید: نه‌خێر نایكه‌ن، به‌مدوایه له‌م پرۆژه‌یه‌ی كۆمه‌كی داهێنه‌ران هه‌ندی هاوكاری هونه‌رمه‌ندان كراوه، منیش یه‌كێكم له‌وان، به‌ڵام شه‌ش، حه‌وت ملیۆن به‌شی چی ده‌كات!
سڤیل: تۆ به‌م هاوكارییه‌ی "كۆمه‌كی داهێنه‌ران" چ پرۆژه‌یه‌كت پێ جێبه‌جی ده‌كه‌ی؟
جه‌لال سه‌عید: چوار گۆرانییم هه‌یه ته‌واوی ده‌كه‌م، له‌به‌رنامه‌م دایه ئینشاڵڵا له‌گه‌ڵ تیپی كه‌له‌پور به‌شێوازێكی فۆلكۆر و كورده‌واری له‌ناو ره‌شماڵ و ده‌وه‌ند، له‌شاخه‌كان و دۆڵی خۆشناوه‌تی كاره‌كه ده‌كه‌ین، كاك ئازاد قه‌ره‌داغی به‌كاره‌كه هه‌ڵساوه.
سڤیل: ده‌گوترا جه‌لال سه‌عید نه‌خۆشی هه‌یه، ئایا نه‌خۆشیه‌كه‌ت درێژخایه‌نه؟
جه‌لال سه‌عید: به‌ڵی نه‌خۆشی دڵم هه‌یه، نه‌خۆشیه‌كه‌شم درێژخایه‌نه، ئه‌وانه‌ش هه‌مووی كۆسپن له‌به‌رده‌م كاری هونه‌ری، كاتێك توانات نامێنی و تووشی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن ده‌بیت وه‌كو من، ئه‌و ته‌ندروستیم ئه‌و ته‌دروستیه‌ی جاران نییه، هه‌روه‌ها ماڵ و منداڵ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند هه‌یه، هونه‌رمه‌ند ئه‌وكاته جاكه كه گه‌نجه، ئه‌گه‌ر بوویته خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك منداڵ، كوڕی به‌ژن و كچی به‌مێرد ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌رك و مه‌سئولیه‌ته به‌سه‌ر منه‌وه، له‌كاتی گه‌نجی هیچ شتێكی ترمان نه‌بوو جگه له‌گۆرانیگوتن، حه‌زمان كردووه هه‌ر كه‌شخه بین و خه‌ڵك چه‌پڵه‌مان بۆ لێدات، به‌ڵام هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك كه ده‌كه‌وێته ته‌مه‌نه‌وه ورده ورده دوورده‌كه‌وێته‌وه.
سڤیل: كه‌س هاوكاری كردووی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟
جه‌لال سه‌عید: یارمه‌تیاندام، سوپاسی حكومه‌تی كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم، كاك مه‌سعود هاوكاریه‌كی زۆری منی كرد و كاك فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به‌نوێنه‌رایه‌تی خۆی نارده ماڵمان، منیان نارد بۆ ئێران، له‌خوا به‌زیاد بێت ئێستا ته‌ندروستیم جێگیره.
سڤیل: پێشتر ناوناوه له‌كه‌ناڵی كوردسات ده‌رده‌كه‌وتیت، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه له‌و كه‌ناڵه ده‌رناكه‌ویت، كوردسات له‌گه‌ڵ تۆ گۆڕاوه یاخود تۆ به‌شداری پڕۆگرامه‌كان ناكه‌یت؟
جه‌لال سه‌عید: نه‌خێر كوردسات جیاوازی ناكه‌ن و ماڵی هه‌موو هونه‌رمه‌ندێكه، به‌ڵام وه‌كو سڕه‌یه، ناكرێت ساڵی جارێك به‌رنامه‌یه‌كم هه‌بی، پێویسته دوو ساڵ جارێك به‌رنامه‌یه‌ك بكه‌ی، ئه‌و به‌رنامه‌ش وه‌كو كۆنسێرتێك وایه، هه‌شت، نۆ گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ش سی به‌رنامه‌ی دیكه‌یان بۆ كردم، زۆر له كوردسات رازیم، هیچ كه‌ناڵێك وه‌كو كوردسات نه‌یتوانیووه باوه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندان بگرێته‌وه.پێشتر ئه‌و شتانه‌ی كه كوردسات ده‌یكرد كوردستان تیڤی ده‌یكرد، چوار به‌رنامه‌م بۆ كوردستان تیڤی كردووه، به‌ڵام شته‌كان په‌خش ناكه‌ن، ده‌یان به‌رنامه‌م بۆ كردوون، له‌گه‌ڵ سه‌عیدگاباری به‌رنامه‌یه‌كم كردووه، له‌گه‌ڵ مامۆستا چه‌تۆ و له‌كه‌ڵ تیپی هونه‌ره میلله‌كان، په‌خشی ناكه‌ن.
سڤیل: له‌ناو هونه‌رمه‌ندانی كورد باوه كه ده‌كه‌وته ته‌مه‌نه‌وه یان واز له‌گۆرانیكوتن دێنن یاخود به‌دوای شتی دینی ده‌كه‌ون و خه‌ریكی سروودی دینی و مه‌ولوودگێران ده‌به‌ن، تۆ له‌به‌رنامه‌تدایه واز له‌گۆرانیگوتن بێنی؟
جه‌لال سه‌عید: هه‌تا مردن واز له‌گۆرانیگوتن ناهێنم، مه‌سه‌له‌ی دیندارییه‌كه‌ش ئێمه ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌دین، له‌سه‌ر دینی ئیسلام، هیچ رۆژێك نوێژم نه‌چووه و هه‌موو ساڵی ره‌مه‌زانان به‌رۆژوو بووم، ته‌نیا ئه‌و ساڵه نه‌بێت كه نه‌خۆش بووم، نابێت ئه‌و شتانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ند هه‌بێت.
سڤیل: تۆ وه‌ك هاوڕێیه‌كی خۆت پاشان وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك، نیزام شوكری ئێستات پێباشه كه وازی له‌گۆرانی هێناوه و خه‌ریكی مه‌ولوودگێران و سروودی دینییه، یاخود نیزام شوكری كۆن؟
جه‌لال سه‌عید: نه‌ده‌بوو نیزام واز له‌گۆرانی بێنی، چونكه ده‌نگخۆشێكی وه‌ك نیزام دروست نابێته‌وه، به‌ڵام نیزام له‌گۆرانییه‌كانی ته‌مبه‌ڵ بوو، له مه‌سه‌له‌ی دینییه‌كه زۆر زیره‌كتره، گۆرانیه‌كانی من و هونه‌رمه‌ندانی تر ده‌یكاته دینی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، پاشان نیزام بووه‌ته حاجی، تازه نابێت گۆرانی بڵێت، نیزام ئه‌وكاتیش دیندار و نوێژكه‌ر و رۆژووگر بوو، به‌ڵام كاریگه‌ری كه‌سی له‌سه‌ر نه‌بوو، خۆی پێی پێی خۆش بوو واز له‌گۆرانی بێنی، به‌ڵام ئێمه هه‌موومان پێمان ناخۆش بوو وازی له‌گۆرانی هێنا.
سڤیل: ئه‌و ده‌ڵێت گۆرانی حه‌رامه؟
جه‌لال سه‌عید: نا گۆرانی به‌حه‌رام نازانم، ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی زۆر ناشرین بچییه ناو وشه‌كانه‌وه.
سڤیل: باشه تۆ وه‌كو هاوڕێیه‌كی كۆنی هونه‌رمه‌ند عاره‌ب عوسمان، چۆن باسی ئه‌و ده‌كه‌ی؟
جه‌لال سه‌عید: هونه‌رمه‌ندێكه خۆشه‌ویسته له‌ناو خه‌ڵكدا، به‌هۆی سه‌عبه‌ت و كراوه‌یی و به‌هۆی ئه‌و شێوازه‌ی كه تایبه‌ت به‌خۆی خه‌ڵك خۆشی ده‌وێت، عاره‌ب عوسمان گۆرانیبێژێكی كۆنه، به‌ڵام بریا عاره‌ب هه‌ر حه‌یرانبێژ بوایه.گرنگی به حه‌یران بدات و زیاتر له حه‌یران قوڵبێته‌وه، عاره‌ب عوسمان به حه‌یران عاره‌ب عوسمانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
