
كورده: چوار جار خۆشه‌ویستیم كردووه ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
رۆژێك دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان (فاملی مۆل) شوێنی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه بوو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده كورده عومه‌ر، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵی بۆ چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك هاتۆته‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ربگری به‌یه‌كجاری له‌كوردستان ده‌مێنێته‌وه.كورده له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) باسی چه‌ند لایه‌نێكی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات كه وه‌ك ده‌ڵی پێشتر باسی نه‌كردوون.
سڤیل: هاتنه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ت بۆ كوردستان شه‌خسیه، یاخود بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه؟
كورده: هاتوومه‌ته‌وه چه‌ند پرۆژه‌یه‌كم له‌به‌رده‌سته ئه‌گه‌ر سه‌ربگری به‌نیازم به یه‌كجاری لێره بژیم، ئه‌گه‌رنا ده‌ڕۆمه‌وه.جاری نامه‌وێت ناوه‌ڕۆكی پرۆژه‌كانم ئاشكرا بكه‌م.
سڤیل: ماوه‌یه‌كی زۆره به‌رهه‌می تازه‌ت نییه، بۆچی؟
كورده: له‌ئێستا له‌ئه‌وروپا موزیكژه‌ن كه‌م بۆته‌وه، دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ر بمه‌وێت كارێك بكه‌م له‌كاره‌كانی پێشووم باشتر نه‌بێت هیچ كارێك ناكه‌م، به‌نیازیشم له‌داهاتوودا كاری باش بكه‌م، به‌ڵام كاتی بڵاوبوونه‌وه‌یان نازانم.به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسی هۆكاری سه‌ره‌كیت بۆ بكه‌م ئایا من بۆچی به‌رهه‌مم نییه؟ بۆ نموونه من ئه‌لبووم و چه‌ند كلیپێكم كردووه هه‌مووی له‌سه‌ر مه‌سروفاتی خۆم بووه، كه تائێستا له‌هیچ شوێنێكه‌وه هاوكاری نه‌كراوم.ناتوانم هه‌ر به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بم، من بۆ ئه‌لبوومه‌كه نزیكه‌ی 20000 دۆلاری تێچوو هیچم بۆ نه‌گه‌ڕایه‌وه.ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئه‌لبوومه‌كه‌ی منی بڵاوكرده‌وه له‌وانه‌یه بازرگانیه‌كی باشی به‌ئه‌لبوومه‌كه‌ی منه‌وه كردبی، ده‌زانم داهاتی باشیشی هه‌بووه.له‌به‌رئه‌وه ئێستا وای به باش ده‌زانم به تراك (سینگل) كار ده‌كه‌م و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.ئێستا كارێكم له‌به‌رده‌سته له‌ئاوازی خۆمه ته‌نیا ماوه تۆماری بكه‌م.
سڤیل: تۆ به‌گۆرانی "هه‌بوو نه‌بوو" ناسرای، كه هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د بۆی كردی، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كری ئێستا تۆ و زیاد كێشه‌تان له‌نێوان هه‌یه و زیاد ئاماده نییه كار بۆ تۆ بكاته‌وه، ئه‌و كێشه‌یه‌تان له‌سه‌ر چییه؟
كورده: یه‌كه‌م گۆرانیم (دابڕان) بوو، كه له‌ئاوازی رۆژ كه‌ریم و تێكستی كاك شاڵاو بوو، به‌م دووه‌م گۆرانیشم (له‌وڵاتی غه‌ریبیه) ئه‌ویش له‌ئاوازی رۆژ كه‌ریم و تێكستی هێمنی شێخ عومه‌ر بوو، سێیه‌م گۆرانی و چواره‌م گۆرانیم ئاوازی زیاد ئه‌سعه‌د بوو، به‌ڵام من ده‌توانم بڵێم به گۆرانی (له‌وڵاتی غه‌ریبیه) زیاتر ناسرام، نه‌ك به گۆرانییه‌كانی زیاد ئه‌سعه‌د.
هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوان من و زیاد ئه‌سعه‌د نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من ئاگادارم نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكو ئێستا زیاد ئه‌سعه‌د ئاواز به‌زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان نادات، زیاد تۆزێك خۆی دوورگرتووه، بۆیه كاره‌كانی خۆیشی بڵاونه‌كردۆته‌وه و كاریش ناكات بۆ زۆربه‌ی گۆرانیبێژه‌كان.جگه له‌وانه‌ش خۆشم ئه‌و ماوه‌یه لێی نه‌چوومه‌ته پێشه‌وه نه‌ك بڵێی نامداتی، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت پشت به‌خۆ ده‌به‌ستم.
سڤیل: كه‌سێكی نزیك له زیاد ئه‌سعه‌د ده‌ڵێت زیاد له‌وه‌یان لێت نیگه‌رانه، كه له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانت باسی ئه‌وت نه‌كردووه؟
كورده: من چه‌ند چاوپێكه‌وتنێكم كردووه له‌هه‌موویان باسی ئه‌وم كردووه، كه‌ناڵه‌كان و خه‌ڵكیش شایه‌دی ئه‌وه‌ن، لێره‌شه‌وه زۆر سوپاسی ده‌كه‌م و به یه‌كێك له‌هونه‌رمه‌نده هه‌ر سه‌ركه‌وتووه‌كانی داده‌نێم.كه‌سایه‌تییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی لای من هه‌یه.
سڤیل: پێشئه‌وه‌ی ده‌ست به‌چاوپێكه‌وتنه‌كه بكه‌ین تۆ باسی ئه‌وه‌ت كرد هاوسه‌رگیریت كردووه، ئه‌وه چۆن بوو؟
كورده: بێگومان به‌خۆشه‌ویستی بوو، چونكه من له‌دنیایه‌كی كراوه ده‌ژیم، زۆر كه‌س هه‌یه كاتێك خوشكی یاخود كوڕه‌كه‌ی ژن دێنی پێی ده‌ڵێ فه‌رموو سه‌عاتێك یه‌كتر ببینن! به‌م سه‌عاته نه له‌هه‌ستی تێده‌گه‌ی نه‌شاره‌زایی له عه‌قلی یه‌كتر ده‌بن، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه ته‌مسیل بكات.من ئاماژگاریان ده‌كه‌م هه‌موو كه‌سێك به‌جوانی له‌یه‌كتری تێ بگه‌ن ئینجا هاوسه‌رگیری بكه‌ن.هاوسه‌ره‌كه‌م خزم نییه، ئه‌و له سوید منیش له نه‌رویج بووم.
سڤیل: تائێستا چه‌ند جار عاشق بوویت؟
كورده: تائێستا چوارجار عاشق بوویمه، دووجار له كوردستان و دووجاریش له ئه‌وروپا.ئه‌وانه‌ی كوردستان یه‌كێكیان دراوسێمان بوو، ئه‌ویتریان له‌شوێنێكی دووره‌وه هاتبوو، ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپاش به‌ڕێكه‌وت یه‌كتریمان بینی بوو.هاوسه‌ره‌كه‌شم خۆشه‌ویستی پێنجه‌می منه.
سڤیل: تۆ له‌ده‌ره‌وه چ ئیشێك ده‌كه‌ی؟ بۆچی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌ژین ئه‌و كاره‌ی له‌وی ده‌یكه‌ن ئاماده نین له‌وڵاته‌ی خۆیان بیكه‌ین؟
كورده: ئیشه‌كانی من دابڕانی تێدا بووه، له‌بواری رێستورانت زۆر كارم كردووه وه‌ك له خواردنی ئیتاڵی شاره‌زایی باشم هه‌یه.من به‌لامه‌وه زۆر ئاساییه هه‌ر كارێك بكه‌م، به‌ڵام له كه‌لتوری خۆمان ئه‌گه‌ر لێره شوفێری تاكسی بیت له‌وانه‌یه به‌چاوێكی تر سه‌یرت بكه‌ن، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه‌كانی خۆمان له‌ده‌ره‌وه ته‌كسی لێده‌خورن كه حه‌زناكه‌م ناویان بێنم.زۆربه‌یان رێستورانتیان هه‌یه یاخود سه‌رتاشن.هه‌رچه‌نده ئیشكردن عه‌یب نییه.هه‌موو كه‌سێك ده‌بی ئیش بكات.
سڤیل: له كۆتایدا ده‌ته‌وی شتێكی تر بڵێی؟
كورده: هیوادارم هه‌موو گۆرانیبێژێك به زه‌میری خۆیان هونه‌رمه‌ندێك ئه‌لبوومێك بڵاوده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پاره‌ی خۆی ئه‌لبوومه‌كه‌ی به‌نوسخه‌ی ئۆرگینال بكڕن و هاوكار بكه‌ن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان بێگانه‌په‌رست نه‌بین، بۆ نموونه هونه‌رمه‌ندێك كۆنسێرت ده‌كات بڕۆن بۆ كۆنسێرته‌كه‌ی با هونه‌رمه‌ندانی خۆشمان وه‌ك بێگانه‌كان پشتگیری بكرێن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
