
لێدوانه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس به‌س نییه، كه له‌ژماره‌ی پێشووی گۆڤاری (سڤیل) رایگه‌یاند "سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ته‌واو حیزبیه". چونكه هه‌فته‌یه‌كی نه‌خایاند چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تریشی هاته‌پاڵ، به‌ڵام سه‌ندیكا به"نه‌خێر" وه‌ڵامی سه‌عدون یونس و ئه‌وانی تر ده‌داته‌وه.
ساڵی 2006 (یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان) سه‌ر به یه‌كێتی له‌گه‌ڵ (سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان) سه‌ر به‌پارتی گۆنگره‌ی یه‌كبوونیان به‌ست و رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانیان راگه‌یاند، به‌ڵام رێكخراوێك بوو پڕاوپڕ له‌كێشه‌ی ناوخۆیی، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌ندام وه‌رگرتن و زه‌وی وه‌رگرتن بۆ هونه‌رمه‌ندان، ده‌رئه‌نجام چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌حیزب تووڕه‌بوون به‌شداریان له‌گۆنگره‌ی ساڵی 2010 نه‌كرده‌وه، كه له‌كۆنگره‌دا ناوی رێكخراو گۆڕا بۆ سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان.
هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ (سڤیل) كه له‌ژماره‌ی پێشوودا بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵی هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ست پارتی و یه‌كێتی راسته‌وخۆ ده‌ست له‌كاروباری ناو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان وه‌رده‌دات و ته‌واو حیزبییه، بۆیه ئه‌و نه‌یویستووه له‌م رێكخراوه‌دا ببێته ئه‌ندام. ئه‌م لێدوانه به‌شێك له‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی تووڕه كرد، كه له‌ناو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان كار ده‌كه‌ن و پێیان وایه ناحه‌قییه به‌سه‌ندیكا ده‌كری.
خۆشه‌وی عه‌زیز، سكرتێری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان به (سڤیل) ـی گوت "به‌داخه‌وه لێره و له‌وی زۆرجار ده‌بینین قسه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره له‌باره‌ی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه‌وه ده‌بیستین، كه ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا پێم وایه ناحه‌قیه‌كه به‌رامبه‌ر به سه‌ندیكا ده‌كری، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قسه ده‌كه‌ن بابێن له‌نزیكه‌وه چاودێری كاره‌كانی ئێمه بكه‌ن بزانن تاچه‌ند حیزب ته‌داخولی كاروباری هونه‌رمه‌ندان ده‌كات، بۆیه من دووباره‌ی ده‌كه‌وه زۆر به‌داخه‌وه ئه‌مجۆره لێدوانه ناحه‌قی تێدایه، به ته‌حه‌داوه ده‌ڵێم نه‌مبیستووه و گوێم لی نه‌بووه حیزب چاودێری كاروباری ناو سه‌ندیكا بكات". به‌بڕوای خۆشه‌وی هه‌موو كه‌سێك ئازاده چۆن بیرده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵ كام حیزب دایه و ئاشكراشی ده‌كات، ته‌واوی لیستی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه له‌سه‌ندیكادا ئه‌ندامن له‌لای ئه‌ودایه، كه یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵیشی تێدایه.
"مامۆستا سه‌عدون خۆی داوایكرد ببێته ئه‌ندام له‌سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، داوای فۆرمیشی كرد، بۆ ئێمه شانازییه هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌م شاره كه خزمه‌تێكی زۆری به‌هونه‌ر كردووه ببێته ئه‌ندام له‌سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان، ئه‌مجۆره كه‌سانه ئه‌گه‌ر فۆرمیش پڕنه‌كه‌نه‌وه ئێمه به‌ئه‌ندامی شانازیان ده‌زانین، به‌ڵام بوون به‌ئه‌ندام یاخود نه‌بوون به‌ئه‌ندام بۆ هونه‌رمه‌ندێكی وه‌كو سه‌عدون یونس هیچ له‌پێكه‌وه هونه‌ریه‌كه ناگۆڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌لامان بیێته ئه‌ندام پاڵپشتێكه بۆ خۆی و بۆ ئێمه‌ش". ئه‌وه قسه‌ی هونه‌رمه‌ند هیوا سوعاد سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانه، كه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی سه‌عدون یونسه! هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر ده‌ڵێت "نه‌مزانیووه رۆژێك له‌رۆژان مامۆستا سه‌عدون یونس بۆچوونی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا پێچه‌وانه بێت، هه‌میشه حه‌زی كردووه له‌گه‌ڵمان بێت، به‌ڵكو پێشنیاریشی كردووه بۆئه‌وه‌ی هه‌یئه‌كی باڵا پێك بهێنرێت، كه خۆی و خه‌ڵكی تریشی تێدا بێت به‌ناوی سه‌ندیكا پاڵپشتی و داكۆكی له‌هونه‌رمه‌ندان بكه‌ین".
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ند غازی غه‌فور، ره‌تی ده‌كاته‌وه حیزب ته‌داخولی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان بكات، ئه‌و ده‌زگاكه ده‌به‌ستێته‌وه نه‌ك حیزب ده‌ڵێت "ئێره ده‌زگایه‌كه سه‌ر به‌حكومه‌تی كوردستانه نه‌ك حیزب، به‌هیچ شێیوه‌یه‌ك حیزب ته‌داخول له‌كاروباری ناو سه‌ندیكا ناكات، من لێژنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندامانی به‌شی شانۆم، هه‌تا ئێستا رۆژێك له‌رۆژان نه‌مانگوتووه ئه‌م ئه‌ندامه سه‌ر به‌چ حیزبێكه".
غازی غه‌فور ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد "سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین خانه‌نیشنی بۆ هونه‌رمه‌ندانی به‌ته‌مه‌ن گه‌وره وه‌ربگرین. لێره‌وه داوا له‌كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌م داواكه‌ی ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندان قبوڵ بكات، ئه‌وه شتێكی زۆر پێویست و خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه به هونه‌رمه‌ندان".
به‌ڵام سینه‌ماكار كه‌ریمۆك، پێی وایه پارتی و یه‌كێتی ته‌دخول له‌هه‌موو رێكخراو و سه‌ندیكاكان ده‌كات و حیزب كه‌سه‌كان دیاری ده‌كات و گوتی "هه‌موومان ده‌زانین رێكخستنی ئه‌و سه‌ندیكا و رێكخراو و گروپه هونه‌رییانه‌ی له‌كوردستان هه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبییه به‌تایبه‌ت هه‌ردوو حیزبی باڵاده‌ست پارتی و یه‌كێتی، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئایا حزب كی داده‌نی ئایا حیزب كه‌سێك داده‌نی دووره له‌بواری هونه‌ری یاخود هونه‌رمه‌ندێك داده‌نێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌مه‌شا بكه‌ین ناوه‌ندی فیلمسازانی هه‌ولێر دوو كه‌س دانراون راسته به‌حیزب دایناون، به‌ڵام هه‌ردووكیان هونه‌رمه‌ندن". هه‌روه‌ها كه‌ریمۆك گوتیشی "له‌هه‌مووی باشتر ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ندان له‌كۆنگره‌یه‌كدا كه خه‌ڵك تێیدا ئازاد بێت، ئه‌وكات سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان رۆڵی گاریگه‌رتر ده‌بینن، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هونه‌رمه‌ندیش حیزب داینا هه‌میشه حیزب ده‌بێته چاودێری و حیزب به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نێت".
هونه‌رمه‌ند ته‌حسین فایه‌ق، هاوڕایه له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌قسه‌كانی سه‌عدون یونس، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت "به‌گشتی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م وڵاته پێكدێ له‌دوو حیزبی باڵا زۆربه‌ی زۆری شته‌كان ئه‌وان وێنای بۆ ده‌كێشن، ده‌توانین بڵێین ئه‌وان ناراسته‌وخۆ چه‌ترێكن به‌سه‌ر هه‌موو رێكخراو و سه‌ندیكاكان".
هونه‌رمه‌ند عه‌لی ئه‌حمه‌د كه له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی چوار ساڵ له‌ناو رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان مایه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی تووڕه‌بوونی له‌حیزب به‌شداری له‌كۆنگره‌ی داهاتوو نه‌كرده‌وه، به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئه‌وه راسته حیزب ده‌یه‌وی ناراسته‌وخۆ ته‌داخول له‌هه‌مو شتێكی ناو سه‌ندیكا و رێكخراو بكات و له‌ناو سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌ی كرد، ئینجا كه‌م تا زۆر ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌وستێت كه سه‌ندیكاكه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، تاچه‌ند هه‌موو شتێكی حیزب قبوڵ ده‌كه‌ن".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
