
له‌به‌ر دوو هۆكار خانمه ئه‌كته‌ر سه‌ما ئیسماعیلی رازی نه‌بوو به‌شداری له فیلمی سیمای خۆڵه‌مێش بكات.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولخالق جه‌وده‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌می فیلمی خۆڵه‌مێش به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، داوایان له سه‌ما ئیسماعیلی كردووه، بۆئه‌وه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌فیلمه‌كه ببینی، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردۆته‌وه به‌شداری بكات له‌به‌ر دوو هۆكار.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م دوو هۆكاره‌كه بۆ (سڤیل) ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "سیناریۆكه ماچی تێدایه، به‌ڵام سه‌ما رازی نه‌بوو ئه‌و دیمه‌نه ته‌مسیل بكات و داوایكرد ئه‌و دیمه‌نه لاچێت، هه‌روه‌ها داوای بڕه پاره‌یه‌كی كرد وه‌كو حه‌قی خۆی، پاره‌كه بۆ ئێمه زۆر بوو، بۆیه ئاماده‌نه‌بوو به‌شداری له فیلمه‌كه بكات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
