بینه‌رێكی زۆر له‌كوردستان شه‌وان چاوه‌ڕێی هاتنی (مان‌و) ـی هیندی ده‌كه‌ن، كه مانوش هات ده‌نگه‌ده‌نگ و هات و هاوار له‌ماڵه‌كان نامێنن و هه‌مووان به‌دیارییه‌وه داده‌نیشن، ئه‌مجاره مان‌و چی له‌به‌ریتانییه‌كان ده‌كات. كه‌ناڵی كوردسات مانوی هیندی ناساندووه، به‌ڵام (سڤیل) وه‌كو یه‌كه‌م میدیا مانوی كوردی ده‌ناسێنێت.
هاژه غه‌فور، ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌نگی مانوی دۆبلاژكردووه، ده‌كرێ نازناوی (مانوی كوردی) پێ ببه‌خشرێت، هه‌رچه‌نده هاژه غه‌فور حه‌ز به‌چاوپێكه‌وتن و ده‌ركه‌وتن ناكات، بۆیه بڕیاریداوه هیچ وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاونه‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی (سڤیل) ـی دایه‌وه‌و دوای گفتوگۆیه‌كی زۆریش رازی بوو چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆیشی بۆ (سڤیل) بنێرێت.
هاژه غه‌فور، كه ده‌رچووی په‌یمانگای ته‌كنیكییه، جگه له‌درامای مان‌و ئه‌و پێشتر له‌درامای (پاشا سیجۆنی مه‌زن) وه‌كو دۆبلێر به‌شداری كردووه، كه هه‌ر له‌كه‌ناڵی كوردسات په‌خشكرا، ده‌ڵێت “به‌ڵام له‌درامای شاژنی جانسی یه‌كه‌م كارم بوو، كه وه‌كو كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری له‌درامای دۆبلاژكراودا بكه‌م”.
شاژنی جانسی، یه‌كێكه له‌دراما پڕ بینه‌ره‌كانی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات. ئه‌و درامایه پێشتر له‌چه‌ندین كه‌ناڵی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌زمانی عه‌ره‌بی په‌خشكراوه، كه درامایه‌كی هیندییه‌و باس له‌مێژووی داگیركردنی هیندستان له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه ده‌كات. له 480 ئه‌ڵقه پێكهاتووه، به‌ڵام كه‌ناڵی كوردسات چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك ده‌كاته یه‌ك ئه‌ڵقه، كه 220 ئه‌ڵقه‌ی لێ ده‌رچووه، له‌دوا ئه‌ڵقه‌شدا شاژنی جانسی لاكشمیبای، ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌مرێت.
به‌ڵام لاكشمیباكه‌ی كوردی پێشتر ئه‌م درامایه‌ی نه‌بینیوه، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر مێژووی هیندستان نه‌بووه، هاژه ده‌ڵێت “له‌م درامایه‌دا فێری زۆرشت بووم، وه‌كو دۆبلێر فێربووم چۆن ده‌نگم به‌كاربێنم، هه‌روه‌ها ئاشنابووم به‌كه‌لتوور و ژیانی هیندستان، وه‌كو بینه‌ریش له‌به‌شێك له‌مێژووی هیندستان تێگه‌یشتم”. هه‌روه‌ها گوتیشی “زانیاری كه‌مم هه‌بوو له‌سه‌ر مێژووی هیندستان، چونكه هیندستان مێژوویه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها حه‌زاره‌تێكی به‌ناوبانگیان هه‌یه، بۆ زانیاری خۆم زۆركات حه‌زم كردووه له‌سه‌ریان بخوێنمه‌وه”.
هاژه هیلاكی زۆری له‌گه‌ڵ ده‌نگی مان‌و و شاژنی جانسی لاكشمیبای بینیوه، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان مان‌و به‌بچووكی و شاژنی جانسی بگونجێنێت، ئه‌و رۆژانه زۆر ماندوو بووه، به‌ڵام كاره‌كه به‌لایه‌وه قورس نه‌بووه “چونكه به‌هۆی هه‌ستكردن و خۆشه‌ویستی زۆرم بۆ كاره‌كه‌م هیچكات به‌لامه‌وه قورس نه‌بوو، چونكه هه‌مووكات هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه زۆر باش كاره‌كته‌ره‌كه به‌رجه‌سته بكه‌م و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی بینه‌ران بێت، هه‌وڵێكی زۆرم داوه تاوه‌كو گونجاندن هه‌بێ له‌هه‌ردوو كه‌سایه‌تی، مان‌و به‌بچووكی و شاژنی جانسی”.
هاژه غه‌فور زۆر سه‌رسامه به‌شاژن لاكشمیبای و كارما و گانگادار و گۆسخان و ساكوبای، به‌تایبه‌ت شاژنی جانسی، هاژه رووداێكی خۆش بۆ (سڤیل) ده‌گێڕێته‌وه، كه له‌كاتی دۆبلاژكردنی ده‌نگی مان‌و روویداوه‌و ده‌ڵێ رۆژێك له‌دیمه‌نێكی دراماكه‌دا مان‌و داوای له‌باوكی ده‌كرد باوه‌ڕی پێ بكات، منیش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جدی چوومه ناو كه‌سایه‌تییه‌كه بیرم چوو وه‌كو نوسراوه دۆبلاژكراوه‌كه قسه بكه‌م، من به‌ڕاستی لێی پاڕامه‌وه‌و پێم گوت “باوكه بڕوام پێ بكه وه‌ڵڵا دایكم بوو، وه‌ڵڵا دایكم بوو وه‌ڵڵا باوكه خۆی بوو”. ئه‌وه یادگارییه خۆشه‌كانه‌و زۆر شتی وا روویداوه.
هاژه هه‌ر پێنه‌كه‌نیوه، به‌ڵكو چه‌ند جارێك ئه‌و له‌ناو ستۆدیۆ گریاویشه، “زۆر جار روویداوه كه به‌ڕاستی گریاوم، به‌تایبه‌ت له‌كاتی مردنی شازاده دامۆدار، نه‌متوانی خۆم بگرم به‌ڕاستی گریام”.
مانوی كوردی یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه حه‌ز به‌چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی خۆی ناكات، پێی وایه جارێ زووه خۆی به‌ناوبانگ بكات و له‌ناوبانگی خراپیش ده‌ترسێ، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت (سڤیل) هاژه‌ی رازیكرد ده‌ركه‌وێت و چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆیشی له (سڤیل) بڵاوبكاته‌وه.
له‌باره‌ی خۆشاردنه‌وه‌ی له‌میدیاكان هاژه ده‌ڵێ “له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریمه‌و له‌و بواره‌دا نه‌مخوێندووه‌و هیچ پێشینه‌یه‌كم نییه له‌بواری شانۆ و سینه‌مادا، له‌و باوه‌ڕه‌م كه ده‌بێ زیاتر باوه‌ڕم به‌خۆم هه‌بێ، بتوانم ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وتم وه‌كو ئه‌كته‌رێكی سه‌ركه‌وتوو و باش ده‌ركه‌وم، چونكه ده‌ركه‌وتن به‌شێوه‌یه‌كی كه‌موكوڕی پێشینه‌یه‌كی خراپم له‌سه‌ر جێده‌هێڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌ستم كرد به‌ته‌واوی ئاماده‌م ببم به‌ئه‌كته‌ر، ئه‌وكات پێم خۆشه ده‌ركه‌وم و ناوبانگ په‌یدا بكه‌م”.
هاوسه‌ره‌كه‌ی هاژه سینه‌ماكاره‌و یه‌كێكه له‌هانده‌ره‌كانی ئه‌و بۆ كاری هونه‌ری، به‌ڵام ئه‌و جارێ ئه‌كته‌ریش ناكات جگه له‌دۆبلێری نه‌بێ، وه‌كو خۆی ده‌ڵێ “چه‌ند جارێك داوام لێكراوه وه‌كو ئه‌كته‌ر له‌درامادا به‌شداری بكه‌م، به‌ڵام من سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریمه‌و پێم خۆشه بره‌و به‌هونه‌ری ئێستام بده‌م، كه دۆبلێرییه، خۆشحاڵم كه بتوانم ببم به‌دۆبلێرێكی زۆر به‌توانا، به‌ڵام وه‌كو سینه‌ماكار له‌ئێستا بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه”.
ئایا مانوی كوردی وه‌كو مانوی هیندی ئازا و جه‌نگاوه‌ره؟ مانوی كوردی به‌پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت “من تاڕاده‌یه‌كی زۆر گونجاوم له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی لاكشمیبای، چونكه من هه‌موو كات چاونه‌ترسم و زۆر حه‌ز به‌ئازایه‌تی ژنان ده‌كه‌م، قه‌تیش سڵ له‌شتێك ناكه‌مه‌وه كه ماقوڵ بێت، به‌ڵی منیش وه‌كو لاكشمیبای ئازا و چاونه‌ترسم و ئه‌وه‌ش وایكرد ده‌وری ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی ببینم”. هه‌روه‌ها هاژه ده‌ڵێت، “ئه‌سپسواریم كردووه، به‌ڵام كولتوری ئێمه شمشێربازی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر لێره هه‌بوایه حه‌زم ده‌كرد فێری بم، ده‌مه‌وێت له‌ژیانمدا هه‌موو شتێك تاقی بكه‌مه‌وه”.
هاژه به‌پێویستی ده‌زانێ سوپاسی بینه‌رانی دراماكه و كه‌ناڵی كوردسات بكات، كه “هه‌مووكات یارمه‌تیده‌رم بوون، به‌تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌م كه زۆر هه‌وڵی له‌گه‌ڵم داوه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو سه‌رپه‌رشتی گشتی كاره‌كه كاك سورێن و دلێو، جوانی كاره‌كه به‌شێكه له‌ماندووبوونی ئه‌وان”.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
