-

-
چۆپی فه‌تاح: ئه‌لبوومه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌م زۆر عه‌جایب ده‌رده‌چێت ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
-
له‌ناو حه‌یران كوڵاوم
-
پاكترین ماڵم هه‌یه به‌ڵام نازانم وه‌ك دایكم و خه‌سووم یاپراخ و كفته لێنێم و كوبه بكه‌م
چۆپی فه‌تاح ناوێكی گه‌شاوه‌یه له‌ناو گۆرانی كوردیدا.چه‌ند ناوبانگی ئه‌و زیاتر ده‌بی ئه‌وه‌نده ساده‌تر ده‌بێته‌وه، كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی روح سووكه.گۆرانی به‌كوردی و ئینگلیزی ده‌ڵێ چونكه ئه‌و هه‌وڵی به‌جیهانی بوون ده‌دات.ئه‌وه ئه‌و شته‌یه كه چۆپی ده‌ڵی هێشتا ماوه بكه‌م.ئه‌وه‌ی چۆپی له‌هونه‌رمه‌ندانی تر جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه له‌بۆنه نیشتیمانییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوێندن و هاوسه‌رگیریش بێت هیچكات له‌هونه‌ره‌كه‌ی دانه‌بڕاوه.چۆپی له‌هه‌ولێر وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی (سڤیل) ـی دایه‌وه.
سڤیل: ئه‌مساڵ له‌دوو ئاهه‌نگی جیاواز به‌شداریكرد، یه‌كێكیان له ئامه‌د له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوونی زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س، ئه‌ویتریان له فیستیڤاڵی ئازادی هه‌ولێر، كه له‌ناو فرۆكه سڵاوت له خه‌ڵكه‌كه كرد و سه‌رۆكی هه‌رێمیش ئاماده‌ی ئاهه‌نگه بوو، هه‌ستت چۆن بوو وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌م ئاهه‌نگه به‌شداریت كرد؟
چۆپی: هیچ ته‌عبیرێكم نییه بۆ ئه‌م هه‌سته خۆشه‌ی كه هه‌م بووه، كاتێك كه دابه‌زیمه سه‌ر شانۆ گۆرانیه‌كانم پێشكه‌ش كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌رفی ئه‌وه بده‌ن به كه‌سێك كه له‌به‌رده‌م زیاتر دوو ملیۆن كه‌س گۆرانی بڵێ ئه‌وه شتێكی زۆر پیرۆز بوو بۆ من، ئه‌وه خۆشترین كۆنسێرتم بوو له‌هه‌موو ژیانم، هیوادارم كورد به‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌یه‌وه یارمه‌تی یه‌كتر بده‌ین له‌بواری سیاسی و هونه‌ری، بتوانین هونه‌رمه‌نده‌كانیشمان زیاتر تێكه‌ڵ بین.
زۆر كه‌یفخۆش بووم ئه‌مجاره‌ش له‌فیستیڤاڵی ئازادی و هه‌ولێر، فرۆكه‌كه‌ش به‌شێك بوو له‌م كۆنسێرته، وه‌كو به‌شی سه‌ره‌كی نایبینیم، به‌شی سه‌ره‌كی من ئه‌وه‌یه كه بتوانم گه‌شاوه بم به‌هۆی ئه‌و جه‌ماوه‌ر خۆشه‌ویسته‌ی ئاماده‌ن، ببینم كه خه‌ڵك دڵی خۆشه كه كه‌یفیان دێت به هونه‌ری كوردی و به‌گۆرانییه‌كانی من.
سڤیل: كه‌ی ده‌ستت به‌خوێندن ده‌كه‌یته‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماجستێر؟
چۆپی فه‌تاح: حه‌زده‌كه‌م له‌پاڵ هونه‌ره‌كه‌شم به‌توانم به‌رده‌وام بم له‌خوێندن و ماسته‌ره‌كه‌شم بێنم له‌هه‌مان بوار كه خوێندوومه (ده‌روونناسی منداڵ) ده‌بی خۆم بڕیار بده‌م چ شتێك له‌م ده‌قیقه‌یه پیرۆزتره ئایا خوێندنه یاخود خزمه‌تی هونه‌ری كوردی و هونه‌ری خۆمه.
سڤیل: ده‌گوترێت كه‌سانی ده‌روونناس وشكن و ته‌حامولیان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ر خۆش نییه، ئه‌وه تۆشی گرتۆته‌وه؟
چۆپی فه‌تاح: من ئه‌وه‌م نه‌بیستووه كه‌سانی ده‌روونناس وشك بن! ئه‌گه‌ر یه‌كێك هه‌بووبی وابڵی ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بواری ده‌روونناسی ده‌خوێنن ده‌بی زۆر گوێرایه‌ڵ بن و تێ بگه‌ن له‌كێشه‌ی به‌رامبه‌ریان، منیش یه‌كێكم له‌وانه‌ی حه‌زده‌كه‌م گوی له‌به‌رامبه‌ره‌كه‌م بگرم و بچمه ناو هه‌ست و ئیحساسی پێشئه‌وه‌ی بڕیار بده‌م ئایا ئه‌م كه‌سه پێویستی به‌چ یارمه‌تییه‌كه.به‌ڵام من وشك نیم، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر خاكی و كۆمه‌ڵایه‌تیم."هه‌موو ئه‌وانه بنووسه نه‌یبڕی بڵێی وه‌ڵامه‌كه‌م به‌دڵ نییه".
سڤیل: تۆ ئافره‌تێكی زۆر شیكپۆشی، هه‌تا له‌ده‌ركه‌وتنی رۆژانی ئاساییت گرنگیه‌كی زۆر به‌جلوبه‌رگت ده‌كه‌ی، چۆن باسی ئه‌و لایه‌نی خۆت ده‌كه‌ی؟
چۆپی فه‌تاح: ئه‌وه راسته حه‌زم له‌جلوبه‌رگه، به‌ڵام حه‌زم له‌بازاڕكردن نییه كه به سه‌عات له‌بازاڕ بم، كه بازاڕیش ده‌كه‌م پێڵاوێكی موریش له‌پی ده‌كه‌م و ئیتفۆن ده‌كه‌مه گوێم به‌بی پیاو بازاڕی خۆم ده‌كه‌م، تۆزێك عینادیشم.له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌زانم چیم ده‌وی زۆر نامێنمه‌وه له‌بازاڕ.هه‌موو كه‌سێك ده‌بی گرنگی به‌جلوبه‌رگ بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر گه‌وره‌ی ژیان جلوبه‌رگه.هه‌روه‌ها پێویست ناكات هه‌مووكات خۆت به‌جوانترین شێواز برازێنیته‌وه، هه‌ندێجار جلی ساده زۆر جوانه "نا رسمی".
سڤیل: كه‌واته ده‌بی له‌ماڵه‌وه جلی زۆر زۆرت هه‌بی؟
چۆپی فه‌تاح: ئه‌وه راسته، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر جلێك كه له‌به‌رنامه‌یه‌ك یاخود كۆنسێرتێك و ئاهه‌نگێك له‌به‌ری ده‌كه‌م جارێكی تر به‌كاری ناهێنمه‌وه.وای لێهاتووه ئێستا له‌ماڵه دوو ژوورم هه‌یه تایبه‌تن به جلوبه‌رگه‌كانم.
سڤیل: هونه‌رمه‌ندانی جیهانی جلوبه‌رگه‌كانی خۆیان مه‌زاد ده‌كه‌ن خه‌ڵك به‌پاره‌یه‌كی زۆر ده‌یانكڕن وه‌ك یادگاری، ئه‌گه‌ر كڕیار هه‌بی ئاماده‌ی جله‌كانت بفرۆشیته‌وه؟
چۆپی فه‌تاح: (به‌پێكه‌ینه‌وه) ئه‌وه‌یان دایكم به‌ده‌ست دایكمه‌وه‌یه.
سڤیل: تۆ ساڵ دوای ساڵ به روخسارێكی جوانتر ده‌رده‌كه‌وی، نهێنی ئه‌وه چییه؟
چۆپی فه‌تاح: پێم خۆشه نییه مرۆڤ خۆی بڵی من جوانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه خزمه‌ته.تا چ راده‌یه‌ك خزمه‌تی خۆت ده‌كه‌ی، من حه‌زم له‌وه‌یه له‌پاڵ گۆرانییه‌كانم گرنگی به روخساریشم بده‌م، "قژ و چۆنیه‌تی مێكاب" وه‌كو هه‌موو ئافره‌تێك.به‌تایبه‌ت من هونه‌ركارم ده‌بی گرنگی به‌جلوبه‌رگ و مێكاب بده‌م، نهێنییه‌كی تایبه‌تی نییه، به‌ڵام ده‌توانم پێتان بڵێم ئاو و میوه و سه‌وزه زۆر ده‌خۆم.له‌منداڵیه‌وه تائێستا هه‌موو رۆژ سێوێكم خواردووه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ساڵێكه وه‌زرش زۆر ده‌كه‌م و ئاگام له‌خواردنه‌كانمه، نزیكه‌ی 6بۆ 7 كیلۆم له‌كێشم دابه‌زاندووه.ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ روخساری بگۆڕێت.
سڤیل: سه‌ره‌تا زوو زوو حه‌یرانت ده‌گوت، دواتر بۆ ماوه‌یه‌ك وازت لێ هێنا و ساڵی پار له‌ئه‌لبوومه مه‌قامیه‌كه‌ت ده‌ستت به گوتنی حه‌یران كرده‌وه؟ ئه‌و دابڕان و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆچی بوو، جارێكیش هاوتا ئه‌سعه‌د وتی "ئامۆگاری چۆپی ده‌كه‌م حه‌یران نه‌ڵێت".ئایا جگه له هاوتا ئه‌سعه‌د كه‌سی تر به‌تۆی وتووه حه‌یران مه‌ڵی؟
چۆپی فه‌تاح: له‌وه‌ته‌وه‌ی ده‌ستم كردووه به‌حه‌یران گوتن قه‌ت وازم لی نه‌هێناوه، هه‌میشه له‌كۆنسێرت و به‌رنامه‌كانم حه‌یرانم گوتووه.به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو ده‌ست و براده‌رانم و مۆسیقاره‌كان هانم ده‌ده‌ن كه حه‌یران بڵێم، له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشئه‌وه‌ی شتێك بڵێم ده‌بی له‌گه‌ڵ ئه‌و شته بكوڵێم و بژیم.له‌گه‌ڵ حه‌یران ژیاوم و كوڵاوم.به‌راستی زه‌وقی لی ده‌بینم كاتێك حه‌یران ده‌ڵێم.شتێك له‌توانام نه‌بی خۆمی لی ناده‌م، به‌ڵام حه‌یران به‌شێكه له‌ژیانی هونه‌ری من و پێم گرنگه و زیاتریش گرنگی پێده‌ده‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌توانام هه‌یه و بڕوام به‌خۆمه كاتێك حه‌یران ده‌ڵێم.
سڤیل: به‌كام حه‌یرانبێژ سه‌رسامی؟
چۆپی فه‌تاح: ته‌نیا عاره‌ب زۆر خۆش حه‌یران ده‌ڵێت.به‌ڕاستی به‌دڵمه و چێژ له‌حه‌یرانه‌كانی ئه‌و وه‌رده‌گرم.
سڤیل: له‌رووی ناوبانگ و كاری هونه‌ریه‌وه تۆ ناوێكی گه‌شاوه‌ی و له لوتكه‌ی ناوبانگ دایت، چ شتێكی تر ماوه بیكه‌ی؟
چۆپی فه‌تاح: من خۆم وه‌ك قه‌تره‌یه‌ك ئاو ده‌بینم له‌ناو به‌حرێكی زۆر گه‌وره.من به‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌م جوانم و هه‌وڵی خۆم ده‌ده‌م كه سه‌ركه‌وتوو بم.زۆر شت ماوه، ئه‌گه‌رنا من ئێستا له‌گه‌ڵ تۆ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌م نه‌ده‌كرد و گۆرانیشم نه‌ده‌گوت.ئه‌وه ماوه ده‌نگی من وه‌ك كچێكی كورد بگاته میلله‌تی تر.بتوانم به شه‌ره‌فه‌وه بڵێم من كچێكی كوردم و گۆرانی به كوردی و ئینگلیزی ده‌ڵێم و هونه‌ری خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م و حه‌زده‌كه‌م ئینته‌رناشناڵ ده‌نگی خۆم بگه‌یه‌نم به‌وڵاتانی تر.
سڤیل: له‌ماوه‌ی كاركردنی هونه‌ریت له‌گه‌ڵ زۆر مۆسیقی و ئاوازدانه‌ر كارت كردووه وه‌ك "وریا ئه‌حمه‌د و بورهان موفتیزاده، زیاد ئه‌سعه‌د، هه‌ڵكه‌وت زاهیر، گۆران كه‌ی" به‌ڵام كامه له‌وانه رۆڵی هه‌بووه له‌پێشخستنی تۆ؟
چۆپی فه‌تاح: له‌وانه‌یه بڵێی ئه‌وه وه‌ڵامێكی سیاسیه، به‌ڵام به‌راستی پێت ده‌ڵێم له‌گه‌ڵ هه‌موویان مورتاحم، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵم بژاردوون ئیشیان له‌گه‌ڵ بكه‌م هه‌ڵبژاردنی خۆم بووینه، هه‌ریه‌كه ستایلی جیاوازیان هه‌یه.په‌شیمانیش نیم له‌هیچ كارێكم.حه‌زده‌كه‌م ئیش له‌گه‌ڵ هه‌موویان بكه‌مه‌وه.
سڤیل: ژنان ده‌ڵێن ژنانی هونه‌رمه‌ند هیچ شتێك له‌كاروباری ناو ماڵ نازانن و به‌كه‌ڵكی ناو ماڵ نایه‌ن، ئه‌وه تۆش ده‌گرێته‌وه، تۆ به‌كه‌ڵكی ناو ماڵ نایه‌یت؟
چۆپی فه‌تاح: من وه‌كو دایكم یاخود خه‌سووم ناتوانم یاپراخ و كفت لێ نێم و كوبه بكه‌م.به‌ڵام هه‌موو شتێك هه‌وڵدانه، بۆیه یۆ منیش گرنگه له‌پاڵ كاره هونه‌رییه‌كانم بتوانم وه‌ك خانمێك ئه‌و شاره‌زاییه په‌یدا بكه‌م وه‌ك دایكه‌كانمان، شتی ساده وه‌كو برنج و بامیه ده‌توانم بكه‌م.به‌ڵام هه‌میشه ماڵم پاكه و پاكترین ماڵ هی منه.
سڤیل: كاری نوێت هه‌یه پێشكه‌شی بكه‌ی؟
چۆپی فه‌تاح: به‌ڵی سێدیه‌كم تۆمار كردووه كاری مۆسیقای هه‌موو ته‌واو بووه.نزیكه‌ی ساڵێكه خه‌ریكی ئه‌مه‌م.سێدیه‌كی زۆر عه‌جایب و خۆش ده‌رده‌چێت، و ازی كاك بورهان موفتی، نیگار، نامۆ شه‌یدا، رۆزبی و ئاریۆس حه‌مه سه‌عد له‌گه‌ڵ كاك زانای قانون.سێدیه‌كی زۆر كوردی و هه‌مه‌ره‌نگ ده‌رده‌چێت، ئیشناڵلا ئه‌مساڵ بڵاوده‌بێته‌وه و به‌دڵی هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
