زۆیا مانگرتنه‌كه‌ی شكاند ...
خانمه هونه‌رمه‌ند زۆیا كۆتایی به مانگرتنه هونه‌رییه‌كه‌ی خۆی هێنا، كه به‌هۆی خراپی بارودۆخی كورده‌كان له‌سوریا بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو وازی له‌گۆرانیگوتن هێنا.
زۆیا كه له‌ئاهه‌نگی شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌پاركی شانده‌ر له‌هه‌ولێر ده‌ركه‌وته‌وه، له‌لێدوانێكیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئه‌و به‌هۆی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی رۆژانه له‌سوریا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌هۆی خراپی بارودۆخی كورده‌كان له‌سوریا بڕیارمدا واز له‌گۆرانیگوتن بێنم، تاوه‌كو بارودۆخه‌كه باشتر نه‌بێت".هه‌روه‌ها زۆیا گوتیشی "سوپاس بۆ خوا ئێستا ناوچه كوردییه‌كان له‌سوریا به‌ره‌و باشتر بوون ده‌چێت و ژیان ئاسایی بۆته‌وه، هیوادارم هه‌موو سوریا بگرێته‌وه‌ن بۆیه زۆر به‌وه دڵخۆشم و ده‌ستم به‌گۆرانیگوتن كردۆته‌وه".
زۆیا ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، به‌هۆی ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی وازهێنانی له‌گۆرانی، له‌لایه‌ن چه‌ندین خه‌ڵكه‌وه گله‌یی لێكراوه و داوایان لێكردووه ده‌ست پێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "رۆژی 29ی مانگی رابردوو كۆنسێرتێكم بۆ پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی له‌دهۆك ئه‌نجامدا، كه تایبه‌ت بوو بۆ هاوكاریكردنی خێزانه ئاواره‌كانی سوریا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
