
سینه‌ماكاری لاو تۆفان ئه‌بوبه‌كر خه‌ون به‌وه ده‌بینی وه‌كو سینه‌ماكارێكی كورد بچێته سه‌ر فه‌رشی سووری فیستیڤاڵی سینه‌مایی كان.
تۆفان ئه‌بوبه‌كر كه خاوه‌نی چه‌ند فیلمێكی دیكۆمێنتییه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، خه‌ون به فیستیڤاڵی سینه‌مایی (كان) ـه‌وه ده‌بینێت و گوتیشی "هه‌وڵده‌ده‌م به‌هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و خه‌ونه‌م له‌ماوه‌ی پێج ساڵی داهاتوودا به‌دی بێنم و بگه‌م به فیستیڤاڵی سینه‌مایی كان و به‌جلی كوردییه‌وه به‌شداری بكه‌م".هه‌روه‌ها تۆفان ده‌ڵێت "هیوادارم سینه‌ماكارانی كورد و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار هاوكاری به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی گه‌نجان بكه‌ن، نه‌ك پشتیان تێبكری، من دڵنیام ده‌گه‌م به خه‌ونه‌كه‌م و لێی په‌شیمان نابمه‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
