
شێنی ئاكۆ، یه‌كه‌مین شاجوانی كوردستان كچ و كوڕانی كوردستان له‌وه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه هاوڕێكه‌ی (هێلیلۆڤ) ـی گۆرانیبێژ له‌كوردستان كلیپ ئه‌نجام ده‌دات و پێویستی به‌هاوكارییه.
شێنی عه‌زیز ئاكۆ، شاجوانی پێشووی كوردستان له‌لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه، كه هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و پێویستی به‌هاوكاری كچ و كۆڕ هه‌یه و ده‌ڵێت "هه‌واڵێك بۆ ئه‌و كوڕ و كچه خۆشه‌ویستانه‌ی پێیان خۆشه له‌بواری كلیپ یاخود پشتی كامێراوه ده‌ربكه‌ون، به‌مزوانه هونه‌رمه‌ند و هاوڕێی خۆشه‌ویستم (هێلیلوڤ) له‌ئه‌مه‌ریكاوه به‌گۆرانییه‌كی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان، گۆرانییه‌كه ناوی (RISK IT ALL) ـه و گۆرانییه‌كی ئینگلیزییه و له‌كۆتایی ئه‌م مانگه له‌كوردستان كلیپه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی به‌هاوكاریی ئێوه‌یه، بۆیه هه‌ر كه‌سێك حه‌ز ده‌كات به‌شداری بكات بۆ به‌رده‌م كامێرا یاخود له‌پشت كامێرا، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ئه‌درێسه‌وه بكه‌ن:
له‌باره‌ی هاوڕێكه‌شیه‌وه ده‌ڵێت "هێلیلۆڤ كچێكی به توانایه و ساڵانێكی زۆره له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و ئومێدی دواڕۆژێكی باشی لێده‌كرێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
