
ئه‌م هه‌فته‌یه له هه‌ولێر رولا و ملحه‌م كۆنسێرت ده‌كه‌ن ...زانا دڵشاد دزه‌یی
بریار وایه له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحه‌م زێن و رولا سه‌عد له‌شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژان لۆكه زاهیر و میرا كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای (ژیما سكای) كه به‌ئه‌نجامدان و رێكخستنی كۆنسێرته‌كه هه‌ڵده‌ستێت به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 12/4/2013 هه‌ردوو گۆرانیبێژی لوبنانی ملحه‌م زێن و رۆلا سه‌عد له‌شاری هه‌ولێر كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز بكه‌ن، هاوكات هه‌ر یه‌كه له لۆكه زاهیر و میراش له‌م كۆنسێرته‌دا به‌شدارن".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، له‌به‌ر نه‌بوونی هۆڵی گه‌وره و تایبه‌ت به كۆنسێرت كه شوێنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی هه‌بێت له‌شاری هه‌ولێر "كۆنسێرته‌كه له‌یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ساز ده‌كری".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
