
سه‌میره سه‌عید، ژنه گۆرانیبێژی مه‌غریبی، له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوودا گۆرانییه‌كی به‌زمانی كوردی به‌ناوی (هه‌ولێر) له‌وڵاتی لوبنان كلیپ كرد‌و بڕیاریشه له‌سه‌ری ساڵی نوێ گۆرانییه‌كه له‌كه‌ناڵه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.
گۆرانی (هه‌ولێر) نوێترین گۆرانی ژنه گۆرانیبێژی مه‌غریبی سه‌میره سه‌عیده، له‌شیعری د.ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره، له‌دوو هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب فادی حه‌داد له‌به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كلیپ كرا.گۆرانییه‌كه‌ش به‌بۆنه‌ی دیاریكردنی شاری هه‌ولێر به‌پایته‌ختی گه‌شتیاری بۆ ساڵی 2014 تۆماركراوه‌و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌شدا په‌خش ده‌كرێ.
له‌لێدوانێكیدا سه‌میره سه‌عید ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ هه‌ولێری گوتووه‌و فه‌رمییه‌و ده‌بێته گۆرانی پایته‌خی گه‌شتیاری بۆ ساڵی داهاتوو.
له‌لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی سه‌میره سه‌عید باس له‌چۆنیه‌تی گوتنی ئه‌و گۆرانییه ده‌كات و ده‌ڵێ "هه‌ڵكه‌وت زاهیر په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و باسی گۆرانییه‌كه‌ی بۆ كردم".سه‌میره سه‌عید گۆرانی بۆچه‌ندین وڵاتی دیكه له‌وانه میسر و عێراقیش گوتووه، له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گۆرانییه ده‌ڵێ "من ساڵێك ده‌بێت هه‌ولێرم بینیوه، ئه‌و له‌شێوه‌ی ئیمارات هه‌نگاو ده‌نێت و گه‌شه ده‌كات، هه‌ڵكه‌وتیش هاوڕێمه بۆیه گۆرانییه‌كه‌م تۆماركرد، كه فه‌رمییه و ده‌بێته گۆرانی پایته‌خی گه‌شتیاری".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
