
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد ئه‌حمه‌د سالار به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی.
خێزانی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار له‌لێدوانێكیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار باری ته‌ندروستی تێكچووه و ره‌وانه‌ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرا، له‌باره‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ش گوتی "چه‌ند ساڵێكه ئه‌حمه‌د سالار نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌یه، به‌ڵام له‌هه‌فته‌ی رابردوو رێژه‌كه‌ی زۆر زیادی كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری خراپی له‌چاوه‌كانی دروست كرد، سوپاس بۆ خوا چاره‌سه‌ری وه‌رگرت و ئێستا زۆر باشه و له‌ژێرچاودێری پزیشكدایه له وڵاتی ئه‌ڵمانیا".
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی بڵاویكردۆته‌وه "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌باری ته‌ندروستی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پرسی و له‌خوای مه‌زن پاڕایه‌وه شیفای بۆ بنێرێت و ناوبراو به‌زووترین كات چاكبێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه ناو ماڵ و كه‌سوكار و گه‌له‌كه‌ی".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
