
بۆچی كۆنسێرته‌كه‌ی شه‌كیلا دواخرا؟ ...زانا دڵشاد دزه‌یی
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ هۆكاری دواخستنی كۆنسێرته‌كه‌ی شه‌كیلای ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه به‌رپرسانی یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ داوای بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان كردووه بۆیه نه‌یانتوانیووه كۆنسێرته‌كه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بده‌ن.
شڤان بارزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ له‌باره‌ی دواخستنی كۆنسێرته‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندی فارسی شه‌كیلا، كه بڕیاربوو رۆژی نه‌ورۆز له‌هه‌ولێر ئه‌نجامی بدات به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "به‌رپرسانی یاریگای فه‌ره‌نسۆ داوای 100000 دۆلاریان له‌ئێمه كرد، ته‌نیا بۆ یه‌ك رۆژی كۆنسێرت، كه‌چی ئێمه به‌نیازبووین بلیته‌كه به 15000 بفرۆشین.كه‌واته ئێمه ده‌بی 10000 بلیت بفرۆشین تا كرێی یاریگا بده‌ین، بۆیه نه‌مانتوانی ئه‌و پاره‌یه بده‌ین كه ئه‌وان داوایان له ئێمه كردووه".شڤان بارزانی گله‌یی له‌به‌رپرسانی یاریگای فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌یه، كه هیچ هاوكارییه‌كی ئه‌وانیان نه‌كردووه و ده‌ڵێت "ده‌بووایه پێشوازیمان لی بكه‌ن نه‌ك داوای ئه‌و پاره زۆره‌یه‌مان لی بكه‌ن".
به‌رپرسی كۆمپانیای تیكۆ داوای لێبوردن له‌خه‌ڵك ده‌كات و گوتیشی "ئێستا ئێمه له‌قسه‌كردن داین له‌گه‌ڵ تارین، بۆئه‌وه‌ی له هۆڵه‌كه‌ی ئه‌وێدا كۆنسێرته‌كه بكه‌ین، كه له‌وانه‌یه كۆنسێرته‌كه بكه‌وێته ئه‌م مانگه‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
