
سرود عومه‌ر، ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامی (ئێكس كورد لایك) له‌كه‌ناڵی كۆڕه‌ك هێشتا سه‌رقاڵی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیرۆزباییه‌كانی خه‌ڵكه، كه به‌قسه‌ی خۆی دوو شه‌و نه‌خه‌وتووه تاوه‌كو وه‌ڵامی پێنج هه‌زار نامه‌ی پیرۆزبایی داوه‌ته‌وه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڵام هه‌ندی له‌نامه‌كانیش ره‌خنه بوون، ته‌نانه‌ت سروود ده‌ڵی "له‌ناو ره‌خنه‌كان جنێویشی تێدا بوو، گوایه من حه‌قی یه‌كه‌مم نه‌بوو، به‌ڵام من رێزم لێ‌گرتوون، ئه‌وه‌ش وایكرد دواتر هه‌ر خۆیان داوای لێبوردنم لی بكه‌ن".سروود عومه‌ر ئه‌و قسانه بۆ (سڤیل) باس ده‌كات، كه له‌هۆتێل دالاس پێشوازی لێكردین.
سرود عومه‌ر ساڵی 1991 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه، ئێستا قوتابییه له‌قۆناغی سێیه‌می كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان له‌به‌شی موزیك، ئه‌وه‌نده‌ی حه‌زی له‌گۆرانی و موزیك هه‌یه پێشئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌پرۆگرامی (ئێكس كورد لایك) له‌به‌رنامه‌یدابوو ده‌ست به‌گۆرانیگوتن بكات، تاوه‌كو دواجار له‌سه‌ر پێشنیاری هاوڕێكانی به‌شداری له‌پرۆگرامی ئێكس كورد لایك كرد و بووه ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامه‌كه.
سرود ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش نه‌بوایه له‌به‌رنامه‌مدا بوو ته‌نیا كاری هونه‌ری بكه‌م وه‌كو گۆرانیبێژێك، پێشئه‌وه‌ی له‌ئێكس كورد لایك به‌شداری بكه‌م ده‌رفه‌تم هه‌بوو ده‌ست پێ بكه‌م، بۆ نموونه له‌م بواره‌دا هاوڕێیه‌كی زۆرم هه‌یه، هه‌موو شتێك ئاماده‌بوو ده‌متوانی گۆرانی خۆم تۆمار بكه‌م، به‌ڵام پێم وابوو كاته‌كه بۆ من هێشتا زووه، ئیتر هاوڕێیه‌كی زۆر داوایان لێكردم به‌شداری له ئێكس كورد لایك بكه‌م، بیرم لێكرده‌وه ئینجا به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه بڕیارمدا به‌شداری بكه‌م، چه‌ندین هاوڕێ و مامۆستا و كه‌سانی تریش هاوكارییان كردم، ده‌مزانی تاوه‌كو قۆناغێكی باش سه‌رده‌كه‌وم، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ده‌بم به ئه‌ستێره‌ی ئێكس كورد لایك".
وه‌كو سرود خۆی ده‌ڵێت "له‌قۆناغی كۆتایی پرۆگرامه‌كه‌دا نزیكه‌ی 10 هه‌زار نامه‌م بۆ هاتبوو".ئه‌و نامانه سرودیان كرد به‌ئه‌ستێره‌ی ئێكس كورد لایك، كه هه‌ر له‌هه‌مان شه‌ودا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێنج هه‌زار نامه‌ی پیرۆزبایی بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ش وایكرد سرود دوو شه‌و نه‌خه‌وێت، چونكه ئه‌و ده‌ڵێ "هه‌وڵمدا وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه بده‌مه‌وه كه له‌فه‌یسبووك پیرۆزباییان لێكردووم یاخود هه‌واڵی من ده‌پرسن، چونكه نامه‌وی دڵی كه‌س لێم زویر بێت، ئه‌گه‌ر و‌ڵامیان نه‌ده‌مه‌وه ده‌ڵێن سرود لووتبه‌رز بووه، ئه‌و رۆژه‌ی كه یه‌كه‌م بووم نزیكه‌ی 500 نامه‌ی پیرۆزباییم بۆ هات، دوو شه‌و نه‌خه‌وتم تاوه‌كو وه‌ڵامی هه‌موو نامه‌كانم نه‌دایه‌وه، جگه له فیسبووكه تایبه‌تییه‌كه‌ی خۆم كه له‌ده‌ست دوو براده‌رم دابوو هاوكارییان كردم له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پیرۆزباییه‌كانی خه‌ڵك".هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د پیرۆزبایی له‌سرود ده‌كات و دیاریشی پێشكه‌ش ده‌كات و سرود ده‌ڵێ "دیارییه‌كه بۆ من زۆر گه‌وره‌یه، كه به‌ڵێنی داوه گۆرانییه‌كم بداتی كه تێكست و ئاوازه‌كه هی خۆیه‌تی، هه‌روه‌ها پیرۆزباییكردنه‌كه‌ی بۆمن جێگه‌ی شانازییه".
له‌ناو ئه‌و پێنج هه‌زار نامه‌ی كه بۆ سرود هاتوون، ره‌خنه‌شی تێدایه، هه‌ندی له‌ره‌خنه‌كان هێنده ره‌قن ته‌نانه‌ت جنێویشی تێكه‌وتووه، گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی سرود خه‌ڵكی هه‌ولێره، بۆیه یه‌كه‌م كراوه، بۆ وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ش سرود ده‌ڵێت "من پێشتریش گوتوومه له‌وانه‌یه جه‌ماوه‌ری من له‌سلێمانی زیاتر بێت، ئه‌و قسانه هه‌ر ده‌كری و ره‌خنه‌ش ده‌بێت، ته‌نانه‌ت جنێوم پێدراوه، من هه‌ر رێزم لێناون، دواجار هه‌ر خۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه جنێوی داوه داوای لێبوردنی لێكردووم.چونكه ئه‌نجامه‌كه به‌ده‌نگدانی خه‌ڵك بووه، به تۆتال بینیمان هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه چه‌ند نامه‌مان بۆ هاتووه".
هه‌ر چۆنێك بێت ئێستا سرود ئه‌ستێره‌ی ئێكس كورد لایكه، له‌لایه‌ن كۆمپانیای بابلیۆنه‌وه خه‌ڵاتی پرۆگرامه‌كه‌ی پێده‌به‌خشرێت و پشتگیری لی ده‌كرێت وه‌كو سرود ده‌ڵێت "په‌نجا هه‌زار دۆلار و ئه‌لبوومێك و دوو كلیپ و سه‌فه‌رێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، خه‌ڵاتی منه وه‌كو ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامه‌كه".سرود له‌سه‌ر شانۆ نه‌ترساوه، چونكه پێشتر ئه‌و له‌سه‌ر شانۆ بووه، له‌قسه‌ی خه‌ڵك و میوانه‌كانیشی نه‌ترساوه، ئه‌وه‌ی لێی ترساوه ته‌نیا سالار ئازیده "زیاتر له‌قسه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی مامۆستا سالار ئازید ده‌ترسام، هه‌رچه‌نده مامۆستای منه له‌كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان، به‌ڵام هه‌میشه پێشنیاره‌كانی بۆمن ره‌ق بوون، ده‌یگوت هه‌میشه كێشه‌م له‌گه‌ڵ تۆ هه‌یه، به‌ڵام من هه‌ر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆرانیگوتنی خۆم به‌رده‌وام بووم كه قه‌ناعه‌تم پێی هه‌بوو، هه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ش وایكرد ببم به ئه‌ستێره‌ی پرۆگرامه‌كه".
سرود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر له‌منداڵیه‌وه گوێی له‌گۆرانییه‌كانی ئه‌یوب عه‌لی گرتووه، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ره‌وه هه‌یه، ئه‌یوب عه‌لی وه‌كو میوانی به‌رنامه‌كه داواكاری سرود بوو، به‌ڵام به‌داواكه‌ی نه‌گه‌یشت و گوتی "من شێتی ده‌نگی ئه‌یوب عه‌لیم، هه‌ر له‌منداڵیمه‌وه من گوێم داوه‌ته ده‌نگی ئه‌و، روحیه‌ت و ئه‌حساسی زۆر جوانه، په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كرد بێته میوانی به‌رنامه‌كه، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو نه‌یتوانی ئاماده بێت".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
