
بڕیاره شه‌وی 26/8/ هونه‌رمه‌ندی لوبنانی راغب عه‌لامه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ماهیر ئاهه‌نگێكی هاوبه‌ش له‌هوتێل رۆتانا له‌شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
به‌پێی هه‌والێك كه ماڵپه‌ری (سڤیل) بڵاویكردۆته‌وه، هاتنی هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر بانگهێشتی (جیهان سیتی) ـیه، كه راغب عه‌لامه به‌ڕێوه‌به‌ری ریكلامی پرۆژه‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له جیهان سیتی به‌گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "رۆژی دوو شه‌ممه 25/8 راغب عه‌لامه ده‌گاته هه‌ولێر له‌هوتێل رۆتانا كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌نجام ده‌دات و رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ماهیر پێكه‌وه شه‌وه ئاهه‌نگێك له رۆتانا ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
جێی ئاماژه‌یه راغب عه‌لامه لێژنه‌ی دادوه‌ری پرۆگرامی (عه‌ره‌ب ئایدڵ) ـه له‌كه‌ناڵی mbc كه به‌هۆی پشتیوانیكردنی له‌په‌رواز حوسێن و گۆرانی كوردی، راغب بووه خۆشه‌ویسترین دادوه‌ری پرۆگرامه‌كه له‌ناو كورددا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
