
هه‌ردی سه‌ڵاح دوای چه‌ند ساڵێك دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌گۆرانیگوتن، له‌چێشتخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێره‌وه ده‌ست به‌گۆرانیگوتن ده‌كاته‌وه.
له شه‌قامی سه‌ره‌كی عه‌نكاوه، چێشتخانه‌ی (بلاتینیوم) ریكلامێكی بڵاوكردۆته‌وه كه تێیدا وێنه‌ی گۆرانیبێژ هه‌ردی سه‌ڵاح هه‌ڵواسراوه رایده‌گه‌یاندووه "رۆژی 28/11/2013 هه‌ردی سه‌ڵاح به به‌شداری كچه گۆرانیبێژ (روكن)، كۆنسێرتێك له‌چێشتخانه‌كه‌یان سازده‌كات".
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ئاهه‌نگی هه‌ردی سه‌ڵاح ده‌بێت دوای وازهێنانی له‌گۆرانیگوتن بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك، كه به‌هۆی ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه له‌گۆرانیگوتن دووركه‌وته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌ردی سه‌ڵاح یه‌كێك بوو له‌ئه‌ستێره‌كانی گۆرانی كوردی، كه‌چی ئێستا له‌چێشتخانه گۆرانی پێشكه‌ش ده‌كات!.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
