ئه‌مرۆ گۆڤاری (سڤیل) بڵاوی كردۆته‌وه، حزبێك له‌كوردستان كه باره‌گاكه‌یان له‌هه‌ولێره داوا له په‌رواز حوسێن كردووه له‌سه‌ر لیسته‌كه‌یان خۆی كاندید بكات بۆ ئه‌ندامبوون له‌په‌رله‌مانی كوردستان.
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، كه غه‌فور مه‌خموری سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یه، داوا له په‌رواز حوسێن ده‌كات له‌سه‌ر لیستی ئه‌وان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید بكات و ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "ئێمه وه‌كو حیزب پێمان باشه په‌رواز حوسێن له‌لیستی خۆمان كاندید بۆ بكه‌ین بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و پێشبینی ده‌كه‌ین ده‌نگی زۆر به‌ده‌ستبێنی، چونكه له‌رووی جه‌ماوه‌رییه‌وه كه‌سێكی ناسراوه و خه‌ڵكێكی زۆر خۆشیان ده‌وێن و ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی "ئێمه ویستمان دانیشتن له‌گه‌ڵ په‌رواز بكه‌ین ئه‌و داواكارییه‌ی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام گۆران ساڵح هاوسه‌ری په‌رواز وه‌ڵامی داینه‌وه كه په‌رواز ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نییه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
