
لۆكه و میره سروود بۆ هه‌ماوه‌ندییه‌كان ده‌ڵێن ...زانا دزه‌یی
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لاو لۆكه و میره به سروودێك باسی شۆڕشی هه‌ماوه‌نده‌كان ده‌كه‌ن به‌ناوی سروودی "هه‌ماوه‌ند".كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كلیپه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر، كه ئاوازدانه‌ری سرووده‌كه‌یه رایگه‌یاند "ئه‌م سردووه به‌ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند لۆكه و میره تۆمار كراوه، له‌ئاوازی خۆم و تێكستی ئاراس كه‌ریم، كه باس له‌مێژووی كورد ده‌كات، به‌تایبه‌ت شۆڕشی هه‌ماوه‌ندییه‌كان".ئه‌م سرووده له‌لایه‌ن شاهۆ ته‌یب كلیپ كراوه، كه بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڵاوبێته‌وه.
