
گۆرانیبێژ مۆنیكا زاهیر دوای ساڵێك كاركردن، له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه، كه له 10 گۆرانی پێكهاتووه.
مۆنیكا، خوشكی هونه‌رمه‌ند لۆكه زاهیر ئه‌م هه‌فته‌یه یه‌كه‌م ئه‌لبوومی بڵاوده‌كاته‌وه، به‌ناوی (یاران دێوانه) كه له 10 گۆرانی پێكهاتووه، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می یه‌ك ساڵی كاردرنی ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌لبوومه‌كه‌ش مۆنیكا بۆ (سڤیل) گوتی "شیعری هه‌ریه‌ك له شاعیران شێركۆ بێكه‌س، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، كاوه حوسێن، به‌رهه‌م عه‌لی، حه‌سیب قه‌ره‌داغی، دكتۆر فه‌ریدون، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د و سه‌یدی به‌كارهاتوون، سه‌رجه‌م میلۆی ئه‌لبوومه‌كه‌م له‌لایه‌ن مامۆستا هه‌ڵكه‌وت زاهیر دانراون و ئیشمان له‌سه‌ر زۆر ستایل كردووه و ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆمه".مۆنیكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا گۆرانییه‌كی دوێنی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میره ئه‌نجامداوه و سی له‌گۆرانییه‌كانیشی له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر شاهۆ ته‌یب كلیپ كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
