{youtube}d-CtEHe3ihQ{/youtube}
نه‌ورۆز شه‌كیلا دێته هه‌ولێر ...زانا دڵشاد دزه‌یی
هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فارس شه‌كیلا له‌رۆژی نه‌ورۆزدا دێته هه‌ولێر و كۆنسێرتێكی گه‌وره له‌یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (سڤیل) كۆمپانیای تیكۆ له‌هه‌ولێر گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی فارس شه‌كیلا ئیمزا كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرتێك له‌هه‌ولێر له سێیه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا، ئێستا كۆمپانیای تیكۆ ئاماده‌كاری كۆنسێرته‌كه ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له‌یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری ئه‌نجام بدری.
شڤان بارزانی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ به (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "ساڵی پار به‌نیازبووین شه‌كیلا بێنین بۆ هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وكات له‌به‌ر چه‌ند كۆنسێرتێكی دیكه نه‌یتوانی بێته كوردستان، بۆیه ئێمه نه‌ورۆزی ئه‌مساڵمان به‌باشزانی".".شڤان بارزانی گوتیشی "گۆرانیبێژ فرمسێك وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی كورد به‌شداری لهكۆنسێرتهكه ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ گۆڤاری (سڤیل) ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه ئه‌وان ویستیان دوو كۆنسێرت له‌هه‌ولێر و سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام هیچ لایه‌نێكی ئه‌منی سلێمانی هاوكاری ئه‌وانی نه‌كردووه، "له‌به‌رئه‌وه كۆنسێرته‌كه ته‌نیا له‌هه‌ولێر ده‌بێت و گله‌یمان له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندیدار و ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه".شڤان بارزانی ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن شه‌كیلا به‌نیاز بووه بێته سلێمانی به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌و شته مه‌به‌ستی سیاسی له‌پشته‌وه بوو، هێرۆ خان ویستی داوه‌تی سلێمانی بكات، به‌ڵام شه‌كیلا ره‌تی كرده‌وه، چونكه به‌ڵێنی دابوو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه بێته كوردستان، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌سلێمانی كه‌س هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كرد تاوه‌كو له‌وێش كۆنسێرتی بۆ بكه‌ین".
شه‌كیلا به‌ره‌گه‌ز فارسه و تائێستا سی گۆرانی به‌زمانی كوردی گوتووه، كه به‌هۆیه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆری له‌كوردستان بۆخۆی دروستكردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تیكۆ ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی شه‌كیلا له‌كوردستان جه‌ماوه‌ری زۆره، بۆیه پێمان باشبوو بێته كوردستان، جگه له‌وه‌ش شه‌كیلا خۆی زۆر حه‌زده‌كات بێته كوردستان، داواكاری چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه كۆنسێرت بكات، به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ئێمه‌ی قبوڵ كرد، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی بێته كوردستان.
شڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆمپانیای تیكۆ جگه له‌كۆنسێرت، به‌نیازه له‌كوردستان گۆرانییه‌ك بۆ شه‌كیلا كلیپ بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
