
كامه‌ران ره‌ئوف: 10 ساڵ له ترسی دژایه‌تی هونه‌رمه‌ندان له كوردستان رامكرد ...چاوپێكه‌وتن: زانا دڵشاد دزه‌یی
ئه‌وانه‌ی له درامای رۆژگاره ته‌ریبه‌كان حه‌قیان وه‌رنه‌گرتووه با په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م بكه‌ن پاره لای من نییه
ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر كامه‌ران ره‌ئوف دوای به‌شداریكردنی له‌درامای "رۆژژمێری شارێك" كه دواین كاری ئه‌و بوو، ئێستا خه‌ریكی به‌شداریكردنی درامایه‌كی عه‌ره‌بیه بۆ كه‌ناڵی عێراقییه كه به‌شێكی له‌كوردستان وێنه‌ی بۆ ده‌گیری، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) كامه‌ران ره‌ئوف وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و ره‌خنه‌كان ده‌داته‌وه، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دویدا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه.
سڤیل: تۆ له‌ساڵی هه‌شتاكان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراق ناسراو بوویت، به‌ڵام ئه‌و ره‌خنه‌كانه‌ی رووبه‌رووت بوونه‌ته‌وه ئێستا كاره‌كانت لاوازن و له‌و ئاسته دابه‌زیوویت ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
كامه‌ران ره‌ئوف: هه‌ر كه‌سه‌و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، من هیچ ره‌خنه‌یه‌كم نییه ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه ده‌كری، ده‌توانم بڵێم ره‌خنه‌گرتن عیلمێكی گه‌وره‌یه، به‌داخه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێمه ئیختساسییه‌كمان نییه له‌بواری ره‌خنه‌گرتندا، هه‌مووی زه‌وق و سه‌لیقه‌یه، به‌بی رۆشنبیرییه‌ك.ده‌توانم بڵێم ئه‌و كارانه‌ی ئێستا ده‌یكه‌م ئه‌گه‌ر من خۆم به‌رپرسیاربم لێی وه‌ك ده‌رهێنان یاخود نواندن، هه‌ست ده‌كه‌م له‌رووی بۆچوونه‌وه و ته‌فسیره‌وه قوڵتره له‌و كارانه‌ی كه له‌ساڵانی هه‌شتاكان كردوومه، به‌ڵام ئایا ئێمه به‌چ چاوێك سه‌یر ده‌كه‌ین ئه‌وه گرنگه، هه‌روه‌ها به‌چ عه‌قلێك و به‌چ گوێیه‌ك ئێمه گوی ده‌گرین.به درامایه‌ك ده‌ڵێین باش كه هیچ بوارێكی ته‌كنیكی راستی تێدا نییه.
سڤیل: به‌ڵام شانۆیی "وێرانه" كه له‌ساڵی نه‌وه‌ده‌كان پێشكه‌شكت كردبوو، تۆ له‌ساڵی 2012 به‌هه‌مان فۆرم پێشكه‌شت كردووه، ئه‌وه خۆدووباره‌كردنه‌وه‌ی تۆ نییه؟
كامه‌ران ره‌ئوف: ئه‌مه یه‌كێكه له‌لاوازی بۆچوونه‌كانمان و نه‌شاره‌زایی ره‌خنه‌گره‌كان، وا ده‌زانی ده‌رهێنه‌رێك كارێكی دووباره كرده‌وه ئه‌وه خۆدووباره‌كردنه‌وه‌یه، نه‌خێر ئه‌و ئیشه كه كرا به‌روانگه‌یه‌كه‌وه كرا ئێستاش به‌فۆرمێكی دیكه‌وه كرا.به‌لای من بۆ ده‌رهێنه‌ر كارێكی قورستره له‌وه‌ی كه كارێكی نوێ پێشكه‌ش بكات، چونكه ئه‌وه هونه‌رمه‌نده كه بتوانی ئیشێكی خۆی دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام به‌فۆرمێكی دیكه، ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت به‌هه‌مان فۆرم بوو هه‌ڵه‌ی كردووه.
سڤیل: دوا ئیشت به‌شداریكردنت بوو له‌درامای "رۆژژمێری شارێك" به‌ڵام ئه‌و درامایه‌ك ره‌خنه‌ی لێ‌گیرا و به‌كارێكی لاواز له‌قه‌ڵه‌م درا.تۆ پێت وایه كاره‌كه لاواز بوو؟
كامه‌ران ره‌ئوف: كاره درامییه كوردییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه هه‌موو شكستیه‌كه ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵكو ئێمه و ده‌رهێنه‌ری كورد هیچ بایه‌خ نادات به پێكهاته‌ی وێنه، پێكهاته‌ی وێنه هه‌ر ده‌رهێنه‌ر نییه، ئێمه وێنه‌گری باشمان نییه، كورد به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتنی هه‌ر نییه، ئێمه له‌ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ر زیاتر هیچی دیكه‌مان نییه، ده‌رهێنه‌ریش له‌شانۆوه هاتووه، به‌بی بزانن گرته و ختووت و ره‌نگ چییه.ئینجا درامای رۆژژمێری شارێك به‌ڵی په‌ڵه‌یی پێوه دیاره، هه‌روه‌ها له‌ووری دیكۆره لاواز بوو، پاشان سیناریۆ و نووسینه‌كه‌ش درێژیه‌كی پێوه دیار بوو، سیناریۆیه‌كه بریتی بوو له‌گێڕانه‌وه، به‌تایبه‌ت ئێمه كه باسی میژوو ده‌كه‌ین یه‌كێك له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی سینارست ئه‌ویش ئه‌گه‌ر سینارستمان هه‌بێت له‌كوردستان زیاتر گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كانه، كه خۆی نابی وا بێت، به‌ڵكو ده‌بی ئێمه خۆمان له‌رووداوه‌كه بژین، نه‌ك رووداو بگێڕینه‌وه.
سڤیل: ئه‌ی كه‌واته ده‌تزانی كاره‌كه له‌هه‌ندی لایه‌ن كه‌موكوڕی هه‌یه بۆچی ئاماده بوویت به‌شداری بكه‌ی؟
كامه‌ران ره‌ئوف: ئه‌ی كاكه چی بكه‌م! ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌ی نابێت من كار بكه‌م، به‌تایبه‌ت ئێستا مه‌سئولیه‌ت هه‌ڵگرتنی ئیشكردن له‌دراما زۆر قورسه، ده‌بی به‌چه‌ندین كه‌ناڵ بڕۆی تاوه‌كو بودجه په‌یدا ده‌كه‌ی، كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته، به‌راستی من ترساوم كه كاری ده‌رهێنان بكه‌مه‌وه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌بی په‌یڕه‌وی بكه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی بودجه به من ناكری.حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم هیچ له ده‌رهێنه‌ره‌كانی دیكه له ئه‌رسه‌لان ده‌روێش باشتر نین، ئه‌گه‌ر راست ده‌كه‌ن فه‌رموو كی ره‌خنه‌ی هه‌یه با له‌كه‌ناڵێك دانیشین هه‌موو دراماكان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین بابزانین كامیان له‌رۆژژمێری شارێك باشتر بوو.
سڤیل: تۆ پێتوایه بودجه په‌یداكردن بۆ كاری هونه‌ری زه‌حمه‌ته، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌گوتری كه له بودجه‌ی كاره هونه‌رییه‌كان گه‌نده‌ڵی و دزی ده‌كری، تۆ ئه‌و قسانه به‌راست ده‌زانی یاخود نا؟
كامه‌ران ره‌ئوف: به‌ڵی راسته، بودجه ده‌خورێت، بودجه وه‌ربگری ده‌بی ته‌نازول بكه‌ی له‌حه‌قێكی خۆت، تاوه‌كو ئێستا چاره‌سه‌رێكی گونجاو نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه چۆن كاری هونه‌ری بكرێت، ته‌نانه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی و خه‌زنێنه‌ش هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌ی كه ده‌درێت به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.خه‌زێنه هه‌مان لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش بودجه ده‌رده‌چوو بۆ كارێكی هونه‌ری ده‌بوایه ده‌رهێنه‌ر بهاتایه ته‌نده‌ری لێ بدایه، وه‌ك چۆن له مقاوه‌لات ته‌نده‌ر لێده‌ده‌ی.بۆ خواردنی درامایه‌ك یاخود شانۆگه‌ریه‌ك ده‌بی وه‌سلی سی چێشتخانه ببه‌ی بۆ خه‌زێنه بڵێی كاكه ئه‌م وه‌سلانه قۆزی لێره به‌شه‌ش هه‌زاره له‌وێش به پێنج هه‌زاره و له‌ویتر به حه‌وت هه‌زار دیناره، ده‌بی تۆ پێنج هه‌زارییه‌كه بكڕی.باشه كاری وا چۆن ده‌كری؟
سڤیل: له‌درامای "رۆژگاره ته‌ریبه‌كان" كه له‌ده‌رهێنانی تۆیه، تائێستا هه‌ندی هونه‌رمه‌ند حه‌قی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، بۆ حه‌قه‌كه‌یان پێناده‌ی؟
كامه‌ران ره‌ئوف: كاكه من په‌یوه‌ندیم به‌سه‌ر ئه‌و ئیشه‌وه چییه، زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی منه‌وه ده‌كه‌ن، من ده‌رهێنه‌ر بووم، بۆ ناچن بۆ لای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م؟ وا ده‌زانن جاران پاره ده‌درا به ده‌رهێنه‌ر ئه‌ویش ده‌یخسته گیرفانی خۆیه‌وه به هه‌وه‌سی خۆی سه‌رفی ده‌كرد، به‌ڵام پاره لای من نه‌بوو.به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م به‌رپرسیاری ئه‌وه‌یه.
سڤیل: وام بیستووه له‌بواری هونه‌ری دژایه‌تی تۆ ده‌كری، ئه‌گه‌ر راسته ئه‌و دژدایه‌تییه بۆچیه و كێیه؟
كامه‌ران ره‌ئوف: به‌ڵی زۆریش، ئێمه‌ی كورد چاومان به‌رایی نایی كه به‌هره‌مه‌ندێكان تێدا بێت، كه رۆشنبیر و دكتۆرێكمان تێدا هه‌ڵكه‌وێت، ئه‌و حه‌ساده‌ته له‌هه‌موو میلله‌تێك هه‌یه، به‌ڵام له‌ناو ئێمه‌ی كورد ره‌نگی زۆری داوه‌ته‌وه، یارمه‌تی یه‌كتر ناده‌ین و هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین كاری به‌رامبه‌رمان بشكێنین.دژایه‌تییه‌كه‌ی منیش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش بوو وایكرد من بۆ ماوه‌یی 10 ساڵ دووركه‌وتمه‌وه له‌كوردستان، چونكه من به‌رگه‌م نه‌گرت.كارێكم كرد له‌كوردستان "رۆژگاره ته‌ریبه‌كان" ئه‌وه‌نده ماندوویان كردم خۆشم نازانم چیم كرد.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
