
نیكۆڵ سابا داوا له كوڕه كوردێك ده‌كات جوانی بكات ...زانا دزه‌یی
خانمه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی نیكۆل سابا بۆ وێنه‌گرتنی كلیپه نوێیه‌كه‌ی داوا له‌مێكاب ئارتسێكی كورد ده‌كات جوانی بكات.
محه‌مه‌د سابیر، مێكاب ئارتسێكی كورده و كاری بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد و عه‌ره‌ب كردووه، دواجار له‌مانگی رابردوو هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب نیكۆل سابا بۆ دوا كلیپی په‌یوه‌ندی پێوه كردووه، سه‌ردانی لوبنان بكات، بۆئه‌وه‌ی كاری مێكابی بۆ ئه‌نجام بدات، له‌و باره‌یه‌وه محه‌مه‌د سابیر ده‌ڵێت "ئه‌وه بۆ من جێگای خۆشحاڵییه نیكۆل سابا داوا بكات من ئیشی بۆ بكه‌م، هه‌رچه‌نده پێشتر له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب ئیشم كردووه، به‌ڵام نیكۆل سابا هونه‌رمه‌ندێكی به‌ناوبانگه و بۆ من جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر مێكابم بۆ كردوون".محه‌مه‌د قوتابی په‌یمانگای وه‌رزشی هه‌ولێره، هه‌فته‌ی رابردوو ئاهه‌نگی ده‌رچوونی ئه‌نجامدا و گوتی "داواكارییه‌كه‌ی نیكۆل سابا له‌واده‌یه‌كی گونجاو نه‌بوو بۆ من، چونكه تاقیكرنه‌وه‌ی په‌یمانگامان له‌و واده‌یه‌دا ده‌ستی پێكرد، هیوادارم كارێكی دیكه من و نیكۆل سابا كۆبكاته‌وه".
جێی ئاماژه‌یه ساڵی رابردوو محه‌مه‌د سابیر له‌سه‌ردنێكی بۆ لوبنان چاوی به نیكۆل سابا كه‌وت و دوای بینینی ئیشه‌كانی محه‌مه‌د، سابا ره‌زامه‌ندی دا له‌كارێكدا مێكابی كوردێك به‌كار بێنی كه نزیك بێت له‌ستایلی كوردی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
