
به‌پێی بڕیارێكی وه‌راره‌تی رۆشنبیری و لاوان هۆڵی گه‌ل ده‌روخێنرێت، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌كانی موزیك له‌وێدایه و كه تێیدا130 هونه‌رمه‌ند وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌وی ده‌وام ده‌كه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند شێرزاد سه‌رسپی، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ره‌كانی موزیك له‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری سڤیل هه‌واڵه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه و ده‌ڵێت "ئه‌وه بڕیاری وه‌زاره‌تی رۆشبیرییه هۆڵی گه‌ل ده‌وخێنرێت، بیانییه‌كی نوێی له‌سه‌ر دروست ده‌كری، ئێستا داوامان لێكراوه جۆلی بكه‌ین". شێرزاد سه‌رسپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ئێستادا ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وان كێشه‌یه، چونكه بیانیه‌كی گونجاو شك نابه‌ن ده‌وامی رۆژانه‌ی خۆیان بكه‌ن و گوتیشی "نزیكه‌ی 130 هونه‌رمه‌ند لای من فه‌رمانبه‌رن، خانوو بۆ ئێمه زۆر بچووكه، تائێستا بیانییه‌كی گه‌نجاو نییه بتوانین كه‌لوپه‌له‌كانی خۆمان و شوێنی پرۆڤه‌كردن و ئه‌نجامدانی كاره‌كانی خۆمانی تێدا بكه‌ین، پێویسته وه‌زاره‌ت ئه‌و په‌له په‌له‌ییه‌مان لی نه‌كات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
