
مزه‌فه‌ر خۆشناو، ده‌رهێنه‌ر و ئاماده‌كار له‌كوردستان تیڤی ئاشكرایكرد، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ كاری راگه‌یاندن، قوتابخانه‌ی جێهێشت و وازی له‌خوێندن هێناوه و ده‌ڵێت "به‌ڵام له‌ئێستادا به‌نیازم ده‌ست به‌خوێندن بكه‌مه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌ی شه‌شی ئاماده‌یی ئه‌نجام بده‌م".
مزه‌فه‌ر مه‌جید خۆشناو، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، ئێستا ده‌رهێنه‌ر و ئاماده‌كاری پرۆگرامی (كه‌ڤاڵ)، كه پرۆگرامێكی هونه‌ری رۆشنبیری گشتییه، له‌لایه‌ن هێڤی هیوا پێشكه‌ش ده‌كری، كه هه‌موو رۆژانی یه‌ك شه‌ممه له‌كوردستان تیڤی په‌خش ده‌كری، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌م پرۆگرامه دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كی زۆر پرۆگرامه هونه‌رییه‌كان له‌م كه‌ناڵه‌دا وه‌ستا.
له‌وباره‌یه‌وه مزه‌فه‌ر خۆشناو، به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "بۆئه‌وه‌ی كوردستان تیڤی بكه‌م به‌پردێكی نێوان هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وان درێژه پێ بده‌ین و كاره‌كانیان له‌كوردستان تیڤی ره‌نگ بداته‌وه، من بیرۆكه‌ی ئه‌م بۆ دروستبوو پرۆگرامێكی نوی له‌چوارچێوه‌یه‌كی نوی به‌بینه‌ران ئاشنا بكه‌ین، ئه‌ویش گرنگیدان به‌دیوه‌كه‌ی تری هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه‌كان، باسكردنی هه‌ندی نه‌هێنی ژیانیان و ئاشكراكردنی سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی هونه‌رمه‌ندان كه پێشتر بینه‌ران نه‌یزانیووه، ده‌رئه‌نجام پرۆگرامی (كه‌ڤاڵ) ـی لی دروستبوو".مزه‌فه‌ر خۆشناو، كه ده‌رهێنه‌ر و ئاماده‌كاری هه‌ر دوو پرۆگرامی (رۆژێك له‌گوند) و (رۆژانێك) ـه.ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌كاركردنی خۆیدا بچووكترین رێگری لی نه‌كراوه و هیچ هونه‌رمه‌ندێكیش له‌كوردستان تیڤی سانسۆر نه‌كراوه و گوتیشی "زیاتر له‌دوانزه ساڵه له‌كوردستان تیڤی كار ده‌كه‌م تائێستا بچووكترین رێگریم نه‌بووه له‌كاركردنم، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو هاوكارییه‌كیان كردووم، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشیان لێكردووم.له به‌رنامه‌كانیشم سانسۆر له‌سه‌ر هیچ هونه‌رمه‌ندێك نه‌بووه، من خۆم هونه‌رمه‌نده‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌م قه‌ت نه‌یانگوتووه بۆچی، هه‌ر گوتوویانه ده‌ستخۆش كه‌سایه‌تییه‌كی باشه".
له‌ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان مزه‌فه‌ر خۆشناو واز له‌خوێندن دێنی و پیشه‌ی سه‌ره‌كی ده‌بێته راگه‌یاندن و له‌چه‌ند كه‌ناڵێك كار ده‌كات، به‌ڵام ئێستا به‌نیازه ده‌ست به‌خوێندن بكاته‌وه و وه‌كو خۆی ده‌ڵێت "واز هێنانم له‌قوتابخانه له‌به‌رخاتری راگه‌یاندن بوو، زۆر حه‌زم ده‌كرد له‌م بواره‌دا پێشكه‌وم و لێی دانه‌بڕێم".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
