
خانمه هونه‌رمه‌ند پرشنگ توانا دوای ماوه‌یه‌كی زۆر دابران، به تێكه‌ڵكردنی دوو گۆرانی هه‌ڵپه‌ڕكی دێته‌وه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
پرشنگ توانا كه ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه، دوو گۆرانی نوێی هه‌ڵپه‌ڕكێی تۆمار كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو گۆرانی به یه‌ك تراك بڵاوده‌كاته‌وه و گوتی "ئه‌م گۆرانییه دوو گۆرانی شاد له‌خۆی ده‌كری، كه مۆسیقا و دابه‌شكردنی دیده‌ن توانایه، له كۆمپانیای yourtone كه دیده‌ن توانای كوڕم خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی".
پرشنگ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م گۆرانییه له‌ئه‌لبوومێك بڵاوده‌بێته‌وه كه 10 هونه‌رمه‌ند له‌خۆی ده‌گرێت و هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك به‌گۆرانییه‌ك به‌شداره، گوتیشی "من زۆر سوپاسی دیده‌ن توانا ده‌كه‌م، كه هه‌ڵده‌ستی به‌دروستكردنی ئه‌م ئه‌لبوومه یه‌كه‌مجار بۆ 10 هونه‌رمه‌ند. كه كاری موزیك و دابه‌شكردن خۆی له‌ئه‌ستووی ده‌گری، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵییه بۆ یه‌كه‌مجاره كارێكی وا بۆ هونه‌رمه‌ندان بكری".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
