
ئارایشتگای زۆیا داخرا ...زانا دڵشاد دزه‌یی
به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (سڤیل) هونه‌رمه‌ند زۆیا مانگی رابردوو ئارایشتگاكه‌ی خۆی به‌ناوی "زۆیا" داخستووه، كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
هونه‌رمه‌ند له‌زگین، كه هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند زۆیایه به گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه "ته‌نیا دوو مانگ ئارایشتگاكه‌مان كرده‌وه، زۆیا ته‌نیا سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و خۆی ئیشی نه‌ده‌كرد، به‌ڵام له‌به‌ر سه‌رقاڵبوونی زۆیا به ئیشوكاری هونه‌ری خۆی، نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت له‌به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئارایشتگاكه‌ی، بۆیه له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایار دامانخست".
هه‌روه‌ها له‌زگین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێستا زۆیا خه‌ریكی چه‌ند كارێكی تازه‌یه بۆ ئه‌مساڵ پێشكه‌شیان ده‌كات.به‌ڵام جاری زووه بۆ باسكردنی ناوه‌ڕۆكی كاره‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
