
هێڤی به یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
خانمه هونه‌رمه‌ند هێڤی، كه چه‌ندین ساڵه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه هه‌فته‌ی رابردوو به‌یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ گۆڤاری (سڤیل) بڵاوی كردۆته‌وه، كه هونه‌رمه‌ند هێڤی دوای چه‌ندین ساڵ مانه‌وه‌ی له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا هه‌فته‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند موحسین و منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ته‌وه كوردستان و به‌یه‌كجاری له‌هه‌ولێر نیشته‌جی ده‌بن.
هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانییه‌كی نوێی ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌قاڵی به‌ژیانی تایبه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان تائێستا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆرانییه نوێیه‌كانی دیاری نه‌كردووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
