
هه‌ردوو ئه‌كته‌ری به‌توانا نزار سه‌لامی و به‌یان عوسمان له‌درامایه‌كی خۆشه‌ویستی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، كه بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌وێنه‌گرتنی دراماكه بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند نزار سه‌لامی به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئه‌م درامایه سیناریۆ و له‌ده‌رهێنانی گه‌زیزه عومه‌ره به‌ناوی (خۆڵه‌مێش) كه له 30 ئه‌ڵقه پێكهاتووه و چه‌ندین ئه‌كته‌ری به‌ئه‌زموون و ئه‌كته‌ری تازه‌شی تێدایه، هه‌روه‌ها من و هونه‌رمه‌ند به‌یان عوسمان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینین".نزار سه‌لامی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ستافی كامێرامان و ته‌كنیكاران توركن و بڕیاریشه له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌وێنه‌گرتنی بكرێت.
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی دراماكه سه‌لامی گوتی "كۆمه‌ڵێك چیرۆكی تێدایه و دراماكه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، ئینجا باس له‌خۆشه‌ویستی ده‌كات، من رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینم ئاماده‌م له‌پێناو خۆشه‌ویسته‌كه‌م قوربانی بده‌م، باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌هه‌موو شكستێك هه‌ڵسانه‌وه‌شی تێدایه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
