ناڵه سوپه‌ر پێشكه‌شكاری كۆڕه‌ك تیڤی رایگه‌یاند، هه‌ندێجار بیر له‌گۆرانیگوتن ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك گاڵته‌پێكردن به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌نگیان ناخۆشه و گۆرانیش ده‌ڵێن.
ناڵه سوپه‌ر، ته‌مه‌ن 28 ساڵ، پێشكه‌شكاری ئێستای كۆڕه‌ك تیڤی، له‌شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی سیاسی هه‌ولێریان جێهێشت و له‌سلێمانی قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واوكرد، له‌لێدوانێكیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئێستا ماڵه‌وه‌مان له‌خۆئاماده‌كردن دایه بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ولێر".
ناڵه، ساڵی 2007 له كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ركه‌وت، له‌و ماوه‌یه‌دا له‌بواری وه‌رزشی و سیاسی كاریكردووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌كات، زیاتر حه‌ز به‌پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی و هونه‌ری ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد له‌دوو مانگی رابردوودا بڕیاریدا له‌كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانه‌وه بچێته كۆڕه‌ك تیڤی، گوتیشی "من له‌گه‌لی كوردستان توڕه نه‌بوویمه و خۆشم ده‌وێت، چونكه شوێنی ده‌ركه‌وتنی من بووه، به‌ڵام گه‌لی كوردستان زیاتر كه‌ناڵێكی سیاسی هه‌واڵییه، مه‌جالی ئه‌وه‌ی كه‌م بوو به‌رنامه‌ی ته‌رفیهی یاخود هونه‌ری تێدا پێشكه‌ش بكری، ئه‌وه حه‌زی من نه‌بوو".ئه‌و خانمه پێشكه‌شكاره ئه‌وه‌شی گوت "چوونم بۆ كۆڕه‌ك به‌رێكه‌وت بووه، براده‌رانی بابیلۆن داوایان لێكردم له‌كۆڕه‌ك تیڤی پێشكه‌شكاری بكه‌م، منیش دوای بیكردنه‌وه قبووڵم كرد".
ئێستا ناڵه پێشكه‌شكاری "ئینساید كۆڕه‌ك"ـیه كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه، تایبه‌ته به‌هه‌واڵه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان، ناڵه له‌باره‌ی به‌رنامه‌كه‌ی ده‌ڵێت "به‌رنامه‌یه‌كی له‌م جۆره پێویست بوو بۆ هونه‌رمه‌ندانی خۆمان، هونه‌رمه‌ندان گله‌یی ئه‌وه‌یان ده‌كرد تائێستا كه‌ناڵێك هه‌واڵه هونه‌رییه‌كان به‌بینه‌ران بگه‌یه‌نی و ده‌ریانبخات، ئه‌وه گله‌ییه له‌جێی خۆیدا بوو، ئه‌گه‌ر منیش هونه‌رمه‌ند بام ئه‌و گله‌ییه‌م ده‌كرد، هه‌میشه راگه‌یاندن ده‌توانێت هونه‌رمه‌ند گه‌وره بكات و ده‌توانی بیكاته ئه‌ستێره، ئه‌ستێره‌كانی دنیاش راگه‌یاندن كردوونی به ئه‌ستێره".
ناڵه سوپه‌ر نه‌یشارده‌وه، هه‌ندێجار بیری له‌گۆرانیگوتن كردۆته‌وه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌كه‌ی به جدی نییه، چونكه ئه‌و ده‌ڵێت "ده‌نگم ناخۆشه، ناتوانم گۆرانی بڵێم، به‌ڵام هه‌ندێجار گوێم له‌گۆرانیبێژی وا ده‌بێت كه ده‌نگی زۆر ناخۆشه و گۆرانیش ده‌ڵێت، له‌وكاتانه بیرده‌كه‌مه‌وه بۆ منیش گۆرانی نه‌ڵێم، خۆ منیش ده‌نگم ناخۆشه!".ناڵه سوپه‌ر وه‌ك ره‌خنه‌گرتن و گاڵته‌پێكردن ئه‌و به ده‌نگ ناخۆشه‌كان ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، سه‌رسامی خۆیشی به ده‌شنی و شه‌یدا و راگه‌یاندن، به‌تایبه‌ت زۆیا "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی زۆیا ده‌نگم خۆش بوایه، زۆر له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌ده‌كرد بۆئه‌وه‌ی ده‌نگم به‌خه‌سار نه‌چی!".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
