
سینه‌ماكار ته‌نیا كه‌ریم، سیناریست و ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچی كافرۆش، كه ئێستا له‌كۆیه له‌قۆناغی وێنه‌گرتن دایه، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) رایگه‌یاند "مانگێكی تر فیلمه‌كه ته‌واوده‌بی". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا فیلمه‌كه‌ی كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌یه و تائێستا دوو سه‌یاره‌ی خۆی له‌سه‌ری فرۆشتووه.
60 ئه‌كته‌ری لاوه‌كی و دوو ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری فیلمه‌كه‌ن، جگه له 150 كۆمبارس، ماوه‌ی فیلمه‌كه‌ش 90 خوله‌كه. كه به‌پێی قسه‌ی ده‌رهێنه‌ر وێنه‌كانی به‌شێكی له‌كۆیه ده‌بی و به‌شێكی دیكه‌ی له‌سلێمانی، به‌شێكی تری له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌بێت "له‌وانه‌یه له به‌ریتانیا بێت یاخود جۆرجیا". چیرۆكی فیلمی كچی كافرۆش باسی كچێكی رۆژهه‌ڵات ده‌كات، كه ئاواره‌ی كوردستانی ئێره ده‌بێت و له‌لایه‌ن به‌ریتانیایه‌ك ده‌رفێنرێت، به‌ڵام ته‌نیا كه‌ریم چیرۆكه‌كه‌ی ده‌ستكاری كردووه و ده‌ڵێت له‌لای من كراوه‌ته چیرۆكێكی تر، ئه‌م كچه له‌لایه‌ن كه‌سی سێیه‌مه‌وه له‌به‌ریتانیا ده‌رمانخوارد ده‌كرێ و به‌كچێكی كورد له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، هه‌وڵمداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆڕه‌وه‌كه‌ش نیشان بده‌م".
ده‌رهێنه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌دات، كاتێك راپۆرتێكی كۆڤاری هه‌ڵبوون ده‌خوێنێته‌وه له‌باره‌ی كچی كافرۆش، ئه‌ویش بیرۆكه‌ی دروستكردنی فیلمی كچی كافرۆشی لادروست ده‌بێت، بۆیه له‌سیناریۆی فیلمه‌كه‌ش سوودی له‌م راپۆرته‌ی هه‌ڵبوون وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت "بیرۆكه‌ی ئه‌م فیلمه‌م له‌راپۆرتێكی رۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د گۆران وه‌رگرت، كه له‌گۆڤاری هه‌ڵبوون بڵاوكرایه‌وه، كه راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری پیاوێك به‌ناوی (مام شێرزاد) ده‌گێڕێته‌وه، كه ئه‌م بابه‌ته‌م خوێنده‌وه له‌سه‌ره‌تادا ویستم به دیكۆمێنتاری ئیشی له‌سه‌ر بكه‌م، پرسم به‌چه‌ند مێژوونووس و كه‌سانی شاره‌زا كرد گوتیان هه‌موو شتێك چیرۆك و داستانه هیچ راستییه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئه‌م تابلۆیه نییه، بۆیه نه‌متوانی وه‌كو دیكۆمێنتاری ئیشی له‌سه‌ر بكه‌م. به‌پێویستم زانی وه‌كو فیلمێكی داستانی رۆمانسی ئیشی له‌سه‌ر بكه‌م، له‌م هه‌وڵه‌مدا پێم وایه سه‌ركه‌وتوو بووم". ته‌نیا كه‌ریم گوتیشی "ئه‌م فیلمه‌ی من یه‌كه‌م فیلمی مێژوویی سینه‌ماییه له‌مێژووی كورددا، راسته (مه‌م و زین و ئه‌حمه‌دی خانی و شتی تریش) كراوه، به‌ڵام وه‌كو فیلمی سینه‌مایی كچی كافرۆش ده‌بێته یه‌كه‌م فیلمی مێژووی سینه‌مایی داستانی".
ده‌ستنیشانكردنی سنور ئالانی بۆ رۆڵی كچی كافرۆش هه‌فته‌ی یه‌كه‌م هه‌لای نایه‌وه، چونكه ئه‌و گوتووتی "له‌ناو 80 كچ من هه‌ڵبژێردراوم". هه‌روه‌ها ناوی هه‌ندی كچی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی هێنابوو كه له‌راستیدا ئه‌وان په‌یوه‌ندیان به فیلمی كچی كافرۆشه‌وه نه‌بوو. دواجار به‌روونكردنه‌وه و داوای لێبوردنی سنور ئالانی كۆتایی به‌م هه‌لایه هات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ته‌نیا كه‌ریم ده‌رهێنه‌ر، وێنه‌ی چه‌ندان كچی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه وه‌كو كاندید بۆ رۆڵی كچی كافرۆش ناوی ده‌هێنان، به‌ڵام رۆڵه‌كه‌ی به كچێكدا كه ناو و وێنه‌ی ئه‌م كچه له‌ناو كاندیده‌كاندا نه‌بوو! ئه‌ویش سنور ئالانی بوو، كه به‌بی تێست رۆڵی كچی كافرۆشی پێدا.
له‌وباره‌یه‌وه ته‌نیا كه‌ریم ده‌ڵێت "راسته نزیكه‌ی 80 كچ خۆیان تێست كرد، چواریان ئێمه ده‌مانویست ئه‌وان نه‌هاتن، به‌ڵام له‌كۆتایدا به‌بی تێست سنور ئالانیم هه‌ڵبژارد، من به سوتفه بینیم كچێك له‌كه‌ناڵی نالیا هه‌واڵه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، وێنه‌ی ئه‌وم كۆپی كرد له‌سه‌ر وێنه‌كه كچی كافرۆش به‌دڵم بوو، چونكه من له‌باشترین ده‌گه‌ڕێم هه‌م له‌روخسار هه‌م له‌نواندنه‌وه، بۆیه په‌یوه‌ندیم پێوه‌كرد و به‌خۆشحاڵیه‌وه ره‌زامه‌ندی دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی زۆر هاوكاریكرد، ئه‌وه حه‌قی خۆمه وه‌كو ده‌رهێنه‌ر كی هه‌ڵده‌بژێرم، له‌كاتێكدا كچه‌كانی تریش به‌مه دڵگران نه‌بوون، له‌كۆتایدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی فیلمه‌كه‌م به هه‌موو ئه‌و كچانه ده‌ده‌م". ئه‌و ده‌رهێنه‌ره فیلمه‌كه‌ی خۆی به‌نموونه دێنێته‌وه كه له‌كوردستان ئه‌زمه‌ی كچ نییه له‌كاری هونه‌ریدا به‌ڵكو ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی منی دڵخۆشكرد هه‌ستم كرد كچانی ئه‌م وڵاته ئه‌گه‌ر كاری باش و ناوازه هه‌بی ئاماده‌ن بێنه‌پێشه‌وه و به‌شداری له‌كاری هونه‌ریدا بكه‌ن، بڕوام به‌م قسه‌یه نییه كه ده‌گوتری له‌كوردستان ئه‌زمه‌ی كچ هه‌یه، بۆ نموومه له‌م 80 كچه‌ی كه ئاماده‌بوون به‌شداری له‌فیلمی كچی كافرۆش بكه‌ن و رۆڵی كچی كافرۆش ببینن زۆربه‌یان یه‌كه‌مجاریان بوو به‌شداری له‌كاری هونه‌ریدا بكه‌ن، ئه‌وه جێگه‌ی دڵخۆشییه".
ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچی كافرۆش مانگێكی داناوه بۆ ته‌واوكردنی فیلمه‌كه‌ی، هه‌وره‌ها به‌جۆرێك له‌سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ی دڵنیایه ده‌ڵی "ئێستا من هه‌موو شتێك ته‌سلیمی وێنه‌گره‌كه‌م بكه‌م و بڕۆم بۆ ماڵه‌وه ئه‌و فیلمه‌كه‌م به‌ئاماده‌كراوی ده‌داته‌وه، هه‌موو دیمه‌ن و نواندن و شوێنی وێنه‌گرتنه‌كان دابه‌ش كراوه و هه‌ر كه‌س ئیشی خۆی به‌ته‌واوه‌تی ده‌زانی، بۆیه سه‌رده‌كه‌وتنی فیلمه‌كه‌م له سه‌دا سه‌ده".
كچی كافرۆش دوو هه‌فته‌یه له‌كۆیه ده‌ستی به‌وێنه‌گرتنی كراوه، هێشتا له‌سلێمانی و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش وێنه‌گرتنی ماوه، به‌ڵام له‌ئێستاوه ده‌رهێنه‌ر رایگه‌یاند، كێشه‌ی بودجه‌ی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه تووسی قه‌رز بووه "له‌به‌رئه‌وه‌ی بودجه‌ی فیلمه‌كه‌م 250 ملیۆن دینار بوو، كه‌چی به‌بی هیچ پێوه‌رێك و به‌كه‌یفی خۆیان 53 ملیۆن دیناریان لێی كه‌م كرده‌وه، به شایه‌دی هه‌موو براده‌ران تائێستا دوو سه‌یاره‌ی خۆم له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه فرۆشتووه و ئێستا وا قسه له‌گه‌ڵ تۆ ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ سه‌یاره‌یه‌كم فرۆشت، جگه‌له‌وه‌ش نۆ ده‌فته‌ر دۆلار له‌سه‌ری قه‌رزار بوومه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕیارمداوه هه‌رده‌بی فیلمه‌كه‌م ته‌واوی بكه‌م، چونكه عه‌شقی فیلمه‌كه‌ی خۆمم، كه ته‌واویشم كرد هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و 53 ملیۆن دیناره وه‌ربگرمه‌وه، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌وه یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی كوردییه كه كه‌مترین بودجه‌ی هه‌یه، له‌كاتێكدا گه‌وره‌ترین فیلمی مێژوویی كوردییه". ئه‌مه‌ش كۆتایی قسه‌ی ده‌رهێنه‌ری فیلمی كچی كافرۆش بوو له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی سڤیلدا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
