
گۆرانیبێژی لاو گه‌یلان تاهیر، وه‌كو كوردێك به‌شداری له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (ئاشتی گه‌لان) ده‌كات، كه وڵاتی وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌ڵێت "له‌وی لاوكێكی كاوێس ئاغا پێشكه‌ش ده‌كه‌م".
باوكی گه‌یلان، به (سڤیل) ـی گوت "ئێستا گه‌یلان له‌وڵاتی توركیا و وڵاتانی تر به‌وبانگ بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شداریكردنی گه‌یلان له‌فیستیڤاڵ و به‌رنامه پێشبڕكێیه‌كاندا، بۆیه ئه‌مساڵ له‌فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی (ئاشتی گه‌لان) له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا داوه‌تنامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ گه‌یلان هاتووه". هه‌روه‌ها گوتیشی "رۆژی 18ی ئه‌م مانگه گه‌یلان به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێده‌كه‌وێت و لاوكێكی كاوێس ئاغای ئاماده كردووه له‌وی پێشكه‌شی بكات".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
