
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردستانی رۆژئاوا ئالین به مه‌به‌ستی جێبه‌جی كردنی هه‌ندی پڕۆژه‌ی هونه‌ریی ئێستا له هه‌ولێره.
ئالین، كه له كوردستانی رۆژئاوا له‌دایكبووه و چه‌ندین ساڵه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه و هاوكات له‌گه‌ڵ گۆرانیگوتن دكتۆری ده‌رمانسازییه و تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی.
له‌باره‌ی سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر ئالین له‌لێدوانێكیدا گوتی "كه‌ناڵێك بانگێهشتی كردووم بۆ ئه‌نجامدانی پرۆگرامێكی هونه‌ری، هه‌روه‌ها پێشتریش چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ش بانگهێشتنامه‌یان بۆم ناردبوو، به‌ڵام من ئێستام به‌ده‌رفه‌تێكی باش زانی". ئالین ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌یه‌دا بۆ هه‌وبێر پێی خۆشه كۆنسێرتێك بۆ پاڵپشتی له‌ئاواره‌كانی كوردانی رۆژئاوا ئه‌نجام بدات و له‌وباره‌یه‌وه داوای هاوكاری و پشتگیری لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی كۆنسێرێك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
