
ئه‌وانه‌ی دزیان له دڵنیا قه‌ره‌داغی كرد ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ گۆڤاری (سڤیل) بڵاوی كردۆته‌وه، دوو مانگ پێش ئێستا بڕی زیاتر له 10 هه‌زار دۆلار له گۆرانیبێژ دڵنیا قه‌ره‌داغی دزراوه و ئێستاش دزه‌كان ده‌ستگیركراون و پاره‌كه‌ش بۆ دڵنیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
خانمه گۆرانیبێژ دڵنیا قه‌ره‌داغی به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "كه دوو مانگ به‌ر له‌ئێستا بڕی 10 هه‌زار دۆلار و 400 هه‌زار دیناری عێراقی و له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی باری شارستانی له هه‌ولێر لێم دزرا، له‌م ماوه‌یه‌دا دزه‌كان ده‌ستگیركران و پاره‌كه‌شم بۆ گه‌ڕایه‌وه".
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی گۆڤاری (سڤیل) دڵنیا قه‌ره‌داغی رۆژی چوارشه‌مه‌ی رابردوو له‌وڵاتی توركیا گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، كه بۆ گه‌شت و چاره‌سه‌ی پزیشكی سه‌فه‌ری كردووه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م حاله‌ته كه دزی له‌هونه‌رمه‌ندێك بكری له‌كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
