زۆربه‌ی گه‌نجان یادگاریان له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی دروستكردووه، چونكه خۆیشی گۆرانی وه‌ك یادگاری بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت، كه له‌گۆرانیشدا یادگارییه‌كان هه‌رگیز نامرن، گۆرانییه‌كانی ئه‌یوب عه‌لی پڕاوپڕن له‌یادگاری و ئێستا به‌رده‌وامه له‌تۆماركردنی یادگاری دیكه و بڕیاره له‌نزیك جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ئه‌لبووێكی نوی بڵاوبكاته‌وه به‌ناوی "بێ‌سنور". ئه‌یوب عه‌لی له‌باره‌ی ئه‌م ئه‌لبوومه و هه‌ندی پرسیاری تایبه‌ت به‌ژیانی خۆی، بۆ (سڤیل) دوا.
سڤیل: بۆچی ئه‌لبوومه‌كه‌ت بڵاونه‌كرده‌وه رۆشتیته‌وه بۆ به‌ریتانیا، له‌كاتێكدا ئه‌لبوومه‌كه‌ت ئاماده بوو بۆ بڵاوبوونه‌وه؟
ئه‌یوب عه‌لی: به‌ڵی ئه‌لبوومه‌كه‌م ئاماده‌بوو، به‌ڵام پاش ئیمزاكردنی گڕێبه‌ست له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری ئارۆ كه مافی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی له‌من كڕیوه‌ته‌وه ئه‌وان وایان پێ باشبوو له‌نزیك جه‌ژنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا بڵاوی بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بكه‌م، كه سپۆنسه‌ری ئه‌لبوومه‌كه‌ی منیان كردووه ئه‌وانیش: AlPA FOUR GROUP، PEWAND، ROZHINWE، UK COMPANY u OlIVE.
سڤیل: تۆ له ماوه‌ی سی ساڵدا به‌رده‌وام هه‌موو ساڵ ئه‌لبوومێك ئاماده ده‌كه‌ی، راسته ئه‌مه زیندووێتی هونه‌رمه‌نده‌كه نیشان ده‌دات، به‌ڵام پرساری منه ئه‌وه‌یه ئایا خه‌رجی و تێچووی ئه‌م كاره‌كانت له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆت بووه یاخود كۆمپانیاكان ئاماده‌ن هاوكاری ئه‌یوب عه‌لی بكه‌ن، یاخود له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عیلاقاتی خۆته له‌گه‌ڵ كۆمپانیا و كه‌سانی سه‌رمایه‌دار؟
ئه‌یوب عه‌لی: من هه‌رگیز هه‌وڵم نه‌داوه و به مه‌رجیشی نازانم هه‌موو ساڵێك ئه‌لبوومێك به‌رهه‌م بێنم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاواز و تێكستی جوان ئاماده بوون ئه‌و پێم باشه وه‌كو خزمه‌تێك به گوێ‌گران و ئه‌رشیفی هونه‌ری گه‌له‌كه‌م له ئه‌لبوومێكدا بڵاویان بكه‌مه‌وه، وه‌كو گوتیشم كات و سه‌رمایه‌ی ژیانی خۆم هه‌موویم ته‌رخان كردووه بۆ هونه‌ره‌كه‌م. له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریمدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم چه‌ندین ئه‌لبووم به‌رهه‌مهێنا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پاشان سپۆنسه‌ر په‌یدا بوون و ساڵانێكه پشتیان پێ ده‌به‌ستم، ئه‌مه‌ش به حوكمی هونه‌ره‌كه‌مه نه‌وه‌كو به براده‌رایه‌تی و عیلاقاتی شه‌خسی.
سڤیل: كاری هونه‌ری به‌گشتی زه‌حمه‌ت بووه، زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد جۆرێك له وازهێنانیان پێوه دیاره، ئه‌ی تۆ ئاماده‌ی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره واز له گۆرانیگوتن بێنی؟
ئه‌یوب عه‌لی: من له‌ئێستادا ده‌ڵێم مه‌گه‌ر ته‌نیا مردن وام لێ بكات وازبێنم له هونه‌ر، چونكه هونه‌ر واتای ژیان و بوونی منه.
سڤیل: ئێستا زۆرێك له‌هونه‌رمه‌ندانی كورد جگه له زمانی كوردی، به زمانی بێگانه گۆرانی ده‌ڵێن، تۆ هه‌وڵتنه‌داوه گۆرانییه‌كی وا بكه‌ی؟
ئه‌یوب عه‌لی: گۆرانی و موزیك واتا بڵاوكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌نێوان مرۆڤه‌كاندا و له گۆرانیدا یادگارییه‌كان هه‌رگیز نامرن. لای من موزیك زمانێكه كه هه‌موو سه‌رزه‌مین قسه‌ی پێده‌كه‌ن و لێی تێده‌گه‌ن، بۆیه به‌هه‌ر زمانێك گۆرانی بڵێم لام ئاساییه. گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رێكی جوان پڕ له‌هه‌ست پێشكه‌ش بكه‌م. له‌هونه‌ری ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا بۆ ناساندنی كه‌لتوور و هونه‌ری گه‌لان زۆرجار هونه‌ر ده‌بێته رێگایه‌كی باش.
من ده‌مێكه بیرم كردۆته‌وه به‌زمانی جیاواز گۆرانی بڵێم، به‌ڵام جاری كاتی نه‌هاتووه، پێویسته هونه‌رمه‌ند لۆكال بیرنه‌كاته‌وه و موزیك و هونه‌ری خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری شار و وڵاته‌كه‌ی خۆی.
سڤیل: له هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی كوردستان نزیك ده‌بینه‌وه، تۆ وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك ئاماده‌ی پرۆپاگه‌نده بۆ لایه‌نێكی دیاریكراو بكه‌ی له‌به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆردا ئه‌گه‌ر داوات لێ بكری؟
ئه‌یوب عه‌لی: من خۆم به موڵكی هه‌موو میلله‌ت ده‌زانم و هه‌رگیز حه‌زناكه‌م هونه‌ره‌كه‌م تێكه‌ڵ به سیاسه‌تی هیج حیزب و لایه‌نێكی دیاریكراو بكه‌م، كاری من هونه‌ره نه‌ك سیاسه‌ت.
سڤیل: چۆنه تائێستا كارێكت له هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی عیلاقاتان نییه، یاخود له جۆری ستایلدا جیاوازن؟
ئه‌یوب عه‌لی: هونه‌رمه‌ند زیاد ئه‌سعه‌د یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه زۆر حه‌ز به‌ده‌نگی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵی زۆر باشه، شانازی ده‌بێت بۆمن له‌گه‌ڵی كار بكه‌م، به‌ڵام جاری ده‌رفه‌ت نه‌ڕه‌خساوه.
سڤیل: زۆرجار خۆت باست له مه‌سه‌له‌ی هاوسه‌رگیری كردووه، من نامه‌وی پرساره‌كه‌م ته‌قلید بێت، به‌س ئه‌ی دایكت پێت ناڵێ ژن بێنه؟
ئه‌یوب عه‌لی: دایكم زۆر پێی خۆشه خێزان دروست بكه‌م و به‌رده‌وام پێم ده‌ڵی.
سڤیل: ئه‌وه راسته حه‌ز به كه‌بابی سلێمانی ده‌كه‌ی؟
ئه‌یوب عه‌لی: من هه‌میشه كه خواردنێك ده‌خۆم شوكری خوای گه‌وره ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها هه‌میشه هه‌ژاریم له‌بیره، من هه‌موو خواردنێكم حه‌زلێیه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مگوتووه كه‌بابی سلێمانییم حه‌زلێیه و نازانم له كوی ئه‌وه‌یان پێگوتی.
سڤیل: له هه‌ولێر حه‌ز به كوی ده‌كه‌ی و له سلێمانی حه‌ز به‌كوی ده‌كه‌ی وه‌كو سیاحه؟
ئه‌یوب عه‌لی: هه‌ولێر ئه‌و شاره‌یه پڕه له‌یادگاری تاڵ و شیرینی رۆژانی زانكۆم كه له‌وی ده‌مخوێند، بۆیه له‌هه‌ولێر بۆ هه‌ر كوێیه‌ك بڕۆم پێم خۆشه، له سلێمانیش زۆربه‌ی ته‌مه‌نم لێی ژیاوم و زۆر شیرینه لام. هه‌موو شار و گونده‌كانی كوردستان خۆشه‌ویستن لام و خاكی خۆمه و له‌پێناویدا خوێنی كورد زۆر رژاوه.
+ خۆت په‌یجی فه‌یسبووكه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ی یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانت؟
من خۆم په‌یجه‌كه‌م به‌ڕێوه‌نابه‌م هاوكار و هونه‌ردۆستێكی ئه‌زیزم (شۆخان عه‌لی) په‌یجه‌كه‌م بۆ به‌ڕێوه ده‌بات به‌ناوی www. facebook. com/ayubmusic
سڤیل: تۆ نزیكایه‌تی و دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ كام له سه‌رۆكه‌كان هه‌یه؟
ئه‌یوب عه‌لی: من له‌گه‌ڵ هیچ به‌رپرس و سه‌رۆك حیزبێك په‌یوه‌ندی نزیكایه‌تیم نییه.
سڤیل: چۆنه تائێستا ریكلامت بۆ هیچ گه‌وره كۆمپانیاكان نه‌كردووه؟
ئه‌یوب عه‌لی: پێم خۆشه ریكلام بكه‌م، به‌ڵام پێویسته ئه‌و لایه‌نه‌ی ریكلامی بۆ ده‌كه‌م له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگه و مرۆڤایه‌تیدا بێت.
سڤیل: ئه‌ی چۆنه وه‌كو هه‌ندی له هونه‌رمه‌نده‌كانی تر ڤێلا و پڕۆژه‌ی بیناسازیت نه‌كردووه، ئایا حه‌زبه كاری بزنس ناكه‌ی یاخود رێگه‌ت پێ نه‌دراوه؟
ئه‌یوب عه‌لی: من ڤێلا و پڕۆژه‌ی بازرگانیم له‌هیچ شوێنێك نییه، خۆشم زۆر حه‌زی پێناكه‌م و هیچی لی نازانم. لای من هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌وڵبده‌م بۆ هونه‌ر و خزمه‌تی هونه‌ر هێشتا كه‌مه، جا چۆن بتوانم كاتێكی زۆریش له‌خۆم بگرم بۆ كاری بازرگانی.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
