
خانمه گۆرانیبێژی كورد موژدین ئاشكرای ده‌كات ئه‌و موسڵمان نییه، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵی رێز له‌هه‌واداره‌كانی خۆم ده‌گرم كه زۆرینه‌یان موسڵمانن.
موژدین ساڵح، له‌پێگه‌ی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرایكرد، كه ئه‌و موسڵمان نییه و نووسیوویه‌تی "وه‌كو رێزێك بۆ مانگی ره‌مه‌زان و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری په‌یجه‌كه‌م كه موسڵمانن، ئه‌گه‌رچی موسڵمانیش نیم، وێنه‌ی كۆڤه‌رم كردووه به‌وێنه‌ی ریكڵامێك بۆ (exisswarat lerada) ". كه پێشتر له كۆڤه‌ره‌كه‌ی وێنه‌یه‌كی وروژێنه‌ری خۆی دانابوو.
موژدین خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه و خاوه‌نی كوڕێكه و چه‌ند سالێكه له‌هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه، چه‌ند گۆرانییه‌كی بڵاوكراوه‌ی هه‌یه و له دوو ساڵی رابردوودا به‌هۆی بڵاوكراونه‌وه‌ی كلیپێك كه تێیدا به‌نیمه‌رووتی ده‌ركه‌وت، رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
