
بۆ نه‌ورۆز دێته‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوردستانی رۆژئاوا ئالین، كه له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه بۆ نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان بۆ وێنه‌گرتنی كلیپه نوێكه‌ی.
هونه‌رمه‌ند ئالین دوای دروستكردنی دوو كلیپ له‌سه‌ردانی پێشوویدا بۆ كوردستان، به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "بۆ نه‌ورۆز ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كلیپی سێیه‌مم له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری ڤین پرۆداكشن، سوپاسیان ده‌كه‌م".
ئالین هه‌روه‌ها گوتیشی "بیرشم له‌وه كردۆته‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان كۆنسێرت سازبكه‌م بۆ هاوكاریكردنی ئاواره‌كانی سوریا، من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك پاشان وه‌ك كوردێكی رۆژئاوای كوردستان به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
