
سازگار سه‌عید، له‌زنجیره درامای ئه‌ناهیتا رۆڵی دكتۆره‌یه‌ك ده‌بینی به‌ناوی "به‌ناز". ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م كاری سازگار له‌درامادا.
سازگار سه‌عید له‌لێدوانێكیدا به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، ئه‌و وه‌كو ئه‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی به‌شداری له‌درامای (ئه‌ناهیتا) كردووه و ده‌ڵێت "ئه‌ناهیتا له‌نووسینی دكتۆره كوردستان موكریان و سیناریۆ و ده‌رهێنان و وێنه‌گرتنی محه‌مه‌د جانۆیه، ناوه‌ڕۆكی دراماكه باس له‌كچێك ده‌كات كه كێشه‌ی كچان و ژنان چاره‌سه‌ر ده‌كات و به‌هۆیه‌وه تووشی زۆر ناخۆشی دێت، به‌ڵام ناتوانی كێشه‌ی خۆی چاره‌سه‌ر بكات، من رۆڵی (به‌ناز) ده‌بینم، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌ناهیتا به‌ئاواته‌كانم ده‌گه‌م ده‌بم به دكتۆره". سازگار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌م درامایه له‌هه‌ولێر وێنه‌ی بۆ گیراوه و قۆناغی وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه، له 15 ئه‌ڵقه پێكهاتووه و بڕیاره له‌م نزیكانه په‌خش بكری.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
