
مانگێكه سینه‌مای هه‌ولێر به‌بی به‌ڕێوه‌به‌ره و سی كه‌س چوونه‌ته پێشبڕكێ بۆ وه‌ركرتنی پۆسته‌كه، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریش رایده‌گه‌ینی، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، سینه‌ماكارانیش ده‌ڵێن "هیوادارین به‌ڕێوه‌به‌ری تازه به‌دووربی له‌و هه‌ڵانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پێشوو كردوویانه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) زۆرترین كاندید بۆ ئه‌م پۆسته ده‌سنیشان كراوه و له‌ئاكامدا ته‌نیا چوار ناو پێشنیار كرا، ئه‌وانیش (ئاسۆ حاجی، تاریق ئاكره‌یی، ئازاد دڵپاك، شاخه‌وان مسته‌فا)، به‌ڵام پاش بینه‌وبه‌رده‌یه‌كی زۆر تائێستا نه‌توانراوه كه‌سێك له‌م سی ناوه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌سنیشان بكرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نیا شاخه‌وان ده‌رچووی ئه‌كادیمیای سینه‌مایه، بۆیه پێشبینی ده‌كری ئه‌و بۆ ببێته به‌ڕێوه‌به‌ر.
شاخه‌وان مسته‌فا رایگه‌یاند، ئه‌و وه‌كو ئه‌و چه‌ند خه‌ڵكانێك داوای كردووه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌مای هه‌ولێر، به‌ڵام جاری نازانی ئه‌و ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ر یان نا".
(سڤیل) پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ‌كرد ئه‌گه‌ر بوویته به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما چ گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ی؟ شاخه‌وان گوتی "من له‌ئێستادا هیچ لێدوانێك ناده‌م و ئیدعای ئه‌وه ناكه‌م چی ده‌كه‌م و چی ناكه‌م، ئه‌گه‌ر بووم به به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌توانن چاوپێكه‌وتن بكه‌ن ئه‌وكات به‌رنامه و گۆڕانكارییه‌كانی خۆم ئاشكرا ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌تا شته‌كان یه‌كلایی نه‌كرێنه‌وه من جاری زووه قسه بكه‌م".
به‌ڵام تاریق ئاكره‌یی، به‌رنامه و پلانی خۆی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد، ئه‌گه‌ر ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما وا ده‌كات هیچ سینه‌ماكارێكی هه‌ولێر حه‌قی نه‌خورێت، به‌ڵكو زۆربه‌ی سینه‌ماكاران ساڵانه ئیشی خۆیان هه‌بی، تاریق ئاكره‌یی ده‌ڵێت "چونكه یه‌كێك له‌و خاڵه لاوازانه‌ی كه پێشتر مایه‌ی نیگه‌رانی سینه‌ماكاران بوو، هه‌ندی سینه‌ماكار بواری كاركردنیان پێده‌درا و هه‌ندێكیش نا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوتفه من ده‌رچووم واناكه‌م و ده‌بی هه‌موو ساڵێك سینه‌ماكاره‌كان كاری خۆیان بكه‌ن و به‌رهه‌م زۆر بێت، به‌ڵام داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌ما كه‌م به‌رهه‌م بوو".
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی (سڤیل) چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای حیزبی ته‌داخولی ئه‌و كێشه‌یان كردووه و ده‌یانه‌وی له‌دانانی كه‌سێك بۆ ئه‌م پۆسته تووشی هه‌ڵه و په‌شیمانبوونه‌وه نه‌بنه‌وه، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كه‌ی سینه‌مای هه‌ولێر له‌پشكی پارتییه. بۆیه چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای پارتی له‌دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌وه‌یه‌ن و تائێستاش دیار نییه كی ده‌بێته مودیر. هه‌رچه‌نده كه‌سانێك پێشوه‌خته بڕیاریاندا بوو ئاسۆ حاجی بكه‌نه به‌ڕێوه‌به‌ر، ته‌نانه‌ت ریكلامیان بۆ كرد.
فه‌رهه‌نگ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر ره‌تی ده‌كاته‌وه حیزب ته‌داخولی كردبی له‌دانانی كه‌سه‌كه، ئه‌و به (سڤیل) ـی گوت "ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌حیزبه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پۆسێكی ئیدارییه و به فه‌رمانی وه‌زاری كه‌سه‌كه دیاری ده‌كری". هه‌روه‌ها گوتیشی "ئه‌و چه‌ند كه‌سه‌ی سێڤی خۆیان ناردووه و داوای ئه‌م پۆسته ده‌كه‌ن، كی بۆ ئه‌م پۆسته شیاوتر بوو ئێمه ئه‌و ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و له‌چه‌ند رۆژی داهاتووشدا كه‌سه‌كه دیاری ده‌كه‌ین".
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسوڕمانه ئاسۆ حاجی، له‌لێدوانێكیدا بۆ (سڤیل) بێئاگایی خۆی نیشاندا له‌مه‌سه‌له‌ی دانانی به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما و ره‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و سێڤی خۆی ناردبی بۆئه‌وه‌ی ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما، گوتیشی "من هیچ په‌یوه‌ندییه‌كه‌م به‌م به‌ڕێوه‌به‌راتییه نییه، سێڤی خۆیشم نه‌ناردووه ببم به به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما". هه‌رچه‌نده ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه ببێته به‌ڕێوه‌به‌ری سینه‌ما، به‌ڵام له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر قسه‌ی هه‌بوو گوتیشی "من پێشئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وان بم سینه‌ماكارم، نزیكه‌ی 17 فیلمی دیكۆمێنتاری و 3 كورته فیلمم هه‌یه، به‌ڵام من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هه‌یه، كه پێویسته هه‌ر كه‌سێك ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ر خزمه‌تی سینه‌ماكارانی هه‌ولێر بكات، كه به‌ڕاستی من یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه تائێستا چه‌ند جارێك پڕۆژه‌یه‌كه‌م پێشكه‌شكردووه ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دراوه، پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ر هه‌ڵه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پێش خۆی دووباره نه‌كاته‌وه، كه به‌هۆیانه‌وه له‌كار لادراون".
له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا ئاسۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رێك ناتوانی گۆڕانكاری بكات، به‌ڵكو ده‌بی له‌سه‌ره‌وه پێداچوونه‌وه به‌م سیسته‌مه بكرێته‌وه " بۆیه من ئه‌و پۆسته‌م به‌لاوه گرنگ نییه و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌وه ئه‌و سیسته‌مه جاك نه‌كری".
سامی كاكه، وه‌كو سینه‌ماكارێكی گه‌نج هیواداره ئه‌م كه‌سه‌ی ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ر گرنگی به‌سینه‌ماكارانی گه‌نج بدات و هاوكاری پرۆژه‌كانیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و پێی وایه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پێشووتر كه‌متر گرنگیان به‌گه‌نجه‌كان داوه و ده‌ڵی "هه‌ر ده‌بینین چه‌ند سینه‌ماكارێك كار ده‌كه‌ن و به‌س".
هه‌روه‌ها سامی كاكه باسی ئه‌و سیناریۆیه‌ی خۆی ده‌كات كه دوو ساڵه له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای هه‌ولێر كه‌وتووه و ده‌ڵێت "من دوو ساڵه سیناریۆیه‌كی خۆم پێشكه‌شی سینه‌مای هه‌ولێر كردووه، تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه و ره‌مه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نه‌داوه و پاره‌م بۆ سه‌رف ناكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌م سیناریۆیه‌م له‌ده‌زگای گه‌ڤاڵ به دووه‌م باشترین سیناریۆ ده‌ستنیشان كرا".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
