میهره‌بان رواندزی: له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵك نایه‌مه سه‌ر شاشه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
كچه بێژه‌ری رادیۆی تواناسازی ئافره‌تان میهره‌بان رایگه‌یاند، چه‌ندین كه‌ناڵ داوای كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر قسه‌ی خه‌ڵك داواكه‌ی ره‌تكردۆته‌وه بێته سه‌رشاشه.
میهره‌بان رواندزی، 27 ساڵ، كه بێژه‌ر و پێشكه‌شكاره له‌رادیۆی تواناسازی ئافره‌تان له‌لێدوانێكیدا به‌گۆڤاری (سڤیل) ـی راگه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده ئاواتی ئه‌وه بووه كاری راگه‌یاندن بكان، به‌ڵام هاتنی بۆ كاری راگه‌یاندن به"ڕێكه‌وت" وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردبۆوه رۆژێك له‌رۆژان بێمه ناو راگه‌یاندن، به‌ڵام ئاواتم بوو، سوپاس بۆ خوا جێبه‌جی بوو، هێشتا ئاواتی دیكه‌م ماوه، به‌هه‌موو توانامه‌وه كار بۆ به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی دیكه‌م ده‌كه‌م".
میهره‌بان ئاواتێكی دیكه‌ی بۆ (سڤیل) ئاشكرا كرد و گوتی "یه‌كێك له‌ئاواته‌كانم ئه‌وه‌یه سه‌فه‌ر بۆ وڵاتێكی ئه‌وروپا بكه‌م، مه‌حالیش نییه كه نه‌یه‌ته‌دی، به‌تایبه‌ت بۆ وڵاتی ئیتاڵیا، كه به‌لای منه‌وه خۆشترین وڵاته".
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی گۆڤاری (سڤیل) پێشتر میهره‌بان له‌هه‌ردوو رادیۆی (زین و ئازادی) كاری كردووه و ئێستاش له‌رادیۆی تواناسازی ئافره‌تان به‌رده‌وامه، نه‌یشارده‌وه كه حه‌زی له‌كاری ته‌له‌فزیۆنیش هه‌یه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكه‌وه داوای كاركردنی لێكراوه، به‌ڵام ئه‌و قبوڵی نه‌كردووه، چونكه میهره‌بان ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه‌سێك له ته‌له‌فزیۆن ببینن به باشه باسی بكه‌ن، هه‌رده‌م كه‌سانه‌ی سه‌ر ته‌له‌فزیۆن رووبه‌رووی تانه و قسه‌لۆك ده‌بێته‌وه، له‌وانه‌شه بنه‌ماڵه‌كه‌شم له‌وه نیگه‌ران بووبن، جارێك له‌جاران ئه‌گه‌ر باسم كردبی بچمه سه‌رشاشه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
