
ره‌جه‌ب له‌سه‌ر ئه‌سپ به‌رده‌بێته‌وه ...زانا دڵشاد دزه‌یی
له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی"به‌هارێك له كوردستان" هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس به‌سه‌ختی تووشی رووداوی به‌ربوونه‌وه ده‌بێت، كه به‌هۆی ئازاری فه‌قه‌راتی ئێستا له‌ماڵ كه‌وتووه.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند سه‌عدون یونس به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "ئێستا ته‌ندروستیم جێگیره و به‌ره‌و باشتربوون ده‌چم، به‌ڵام تائێستا ناتوانم له‌سه‌رجی هه‌ڵسم و بڕۆم، چونكه فه‌قه‌راتم ئازارێكی زۆر پێگه‌یشتووه و دكتۆریش ده‌ڵی درزی بردووه".
فیلمی "به‌هارێك له كوردستان" فیلمێكی سینه‌مایی كۆمیدی كوردییه و له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لییه، كه هه‌ر یه‌ك له سه‌عدون و یونیس و ئه‌یام ئه‌كره‌م رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن و له‌كاتی وێنه‌گرتنی یه‌كێك له‌دیمه‌نه‌كانیدا سه‌عدون یونس له‌سه‌ر ئه‌سپ ده‌كه‌وێته خواره‌وه و به‌په‌له گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه.ئێستا فیلمه‌كه له‌كۆتایی وێنه‌گرتنی دایه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
