
مۆنیكا بێلوجی به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت دێته هه‌ولێر ...زانا دڵشاد دزه‌یی
ده‌رهێنه‌ر به‌هه‌مه‌ن قوبادی داوا له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كات، به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌كته‌ری ئه‌كته‌ری ناوداری ئیتاڵی مۆنیكا بێلوجی بێته هه‌ولێر.
سینه‌ماكاری به‌ناوبانگی كورد به‌هه‌مه‌نی قوبادی ده‌یه‌وی نوێترین فیلمی خۆی "وه‌زری كه‌ركه‌ده‌ن" له‌هه‌ولێر نمایش بكات، كه ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی جیهانی به‌ره‌گه‌ز ئیتاڵی مۆنیكا بێلوجی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سه‌ته‌ش ده‌رهێنه‌ر داوا له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌كات له‌كاتی نمایشه‌كه‌دا مۆنیكا ئاماده بێت و به‌فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت بێته هه‌ولێر، كه نرخی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی 60 هه‌زار دۆلاره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "هێشتا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌ی به‌همه‌نی قوبادی نه‌داوه، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی مۆنیكا بێته هه‌ولێر".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
