
به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه گفتوگۆی نێوان فه‌وزی ئه‌تروشی و هونه‌رمه‌ند ئه‌حلامه، كێشه‌ی بۆ فه‌وزی ئه‌تروشی بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراقی دروست ده‌بێت، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ری رووبه‌رووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه.
دوو گرته ڤیدیۆ له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، یه‌كێكیان بریكاری وه‌زیری رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسێكه خه‌ڵات به‌ئه‌حلام ئه‌ندامی لێژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌ی عه‌ره‌ب ئایدل ده‌ده‌ن و به‌ناوی وه‌زیری رۆشنبیری داوه‌تی ده‌كه‌ن بۆ عێراق، له‌و گرته‌یه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی كه خۆی به‌رۆژنامه‌نووس ده‌ناسێنێت و به ئه‌حلام ده‌ڵێت "وه‌ره عێراق له‌سه‌رسه‌ری عێراقییه‌كانت داده‌نێین". دواتریش سه‌عدون دلیمی به‌ناوی وه‌زیری رۆشنبیری قسه ده‌كات و داواتی ده‌كات، له‌گرته‌ی دووه‌میشدا فه‌وزی ئه‌تروشی داواتی ده‌كات و خه‌ڵاتیشی ده‌كات، جگه له موجامه‌له‌یه‌كی زۆر، كه به‌بڕوای رۆژنامه‌نووسان سه‌عدون دلیمی زێده‌رۆیی ده‌كات، له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و له‌روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌ت و وه‌زیری رۆشنبیری ناكه‌ن". له‌ناوه‌ندی جه‌ماوه‌رییشدا رۆژانه ره‌خنه له‌و به‌رپرسه كورده ده‌گریێت و له‌چه‌ندین كه‌ناڵی عێراقیش باس ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
