
رۆژین شه‌ریفی، ته‌مه‌ن 22 ساڵ له‌شاری سنه له‌دایكبووه، به‌هۆی سیاسیی بوونی باوكی له‌ئێران هه‌ڵهاتن و ئێستا له‌شاری سلێمانی نیشته‌جێن و ده‌ستی به‌كاری ئه‌كته‌ری كردووه، درامای (دووپشك) یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی رۆژین بوو، كه به‌رۆڵی چاوان به‌شداری كرد و شه‌وانی ره‌مه‌زان له‌كوردستان تیڤی په‌خشكرا. دوای ته‌واوبوونی دراماكه‌ش رۆژین شه‌ریفی ئاماده‌بوو وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی (سڤیل) بداته‌وه.
سڤیل: به‌بڕوای تۆ دراماكه‌تان تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بوو، خۆت له‌ناو دراماكه‌دا به‌سه‌ركه‌توو ده‌زانی؟
رۆژین شه‌ریفی: چاوه‌ڕێی ئه‌و پشتگیرییه و پێشوازییه‌ی خه‌ڵكم نه‌ده‌كرد، ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆر باشی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ چیرۆكی دراماكه كه باس له دوو خۆشه‌ویست ده‌كات له‌سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌و بووه هۆی سه‌ركه‌وتنی زیاتر، ئه‌گه‌رنا وه‌كو دراما من خۆم ره‌خنه‌ی زۆرم له‌خۆم و له‌دراماكه هه‌یه.
سڤیل: له‌چ شتێك تۆ ره‌خنه‌ت له‌خۆت و دراماكه هه‌یه؟
رۆژین شه‌ریفی: یه‌كه‌م شت باس له‌نواندنی خۆم ده‌كه‌م، چونكه درامای دووپشك یه‌كه‌م كاری نواندنم بوو، ده‌كرا زۆر باشتر بم، به‌ڵام چونكه ئێمه كاتێك دراماكه ده‌كه‌ین ناتوانین خۆمان ببینینه‌وه، دووه‌میش دراماكه به‌هۆی گۆڕینی ستافه‌وه كه دوو تاوه‌كو سی ستاف گۆڕا هه‌ندی هه‌ڵه‌ی تێكه‌وت كه زۆر به‌رچاوه، دوای ئه‌وه‌ش له‌رووی مادییه‌وه ده‌ستیان كراوه نه‌بوو و له‌وباره‌یه‌وه كێشه‌ی زۆریان هه‌بوو. ده‌كرا ئه‌م درامایه زۆر له‌وه جوانتر بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه.
سڤیل: رۆڵی چاوان تاچه‌ند له‌راسته‌قینه‌ی خۆته‌وه نزیكه؟
رۆژین شه‌ریفی: چاوان كچێكی چالاكه و گوی ناداته جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تی كام هه‌ژاره و كام ده‌وڵه‌مه‌نده، منیش وه‌كو رۆژین یه‌ك رۆژ به‌بی ئیش ناتوانم دابنیشم، هه‌موو رۆژێكم ده‌بی جیاواز بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی گوێی ناده‌می جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌وه‌ی لای من گرنگه ناخی مرۆڤه‌كانه.
سڤیل: بیرت نه‌چی چاوان له‌گه‌ڵ كوڕێك عاشق به‌یه‌كتر بوون، تۆ له‌ژیانی راسته‌قینه‌ی خۆتدا خۆشه‌ویستت هه‌یه؟
رۆژین شه‌ریفی: نه‌خێر ئێستا خۆشه‌ویستم نییه، به‌ڵام راسته منیش خۆشه‌ویستیم كردووه، ئه‌و شتانه‌ی كه چاوان كردوویه‌تی له‌وانه‌یه منیش و كچانی تریش له‌ژیانی خۆیاندا كردبێتیان، چونكه نموونه‌ی عه‌شقێكی پاكه.
سڤیل: به‌ڵام ده‌نگۆیه‌ك هه‌یه گوایه تۆ و ئه‌و كوڕه ئه‌كته‌ره‌ی كه له‌دراماكه‌دا له‌گه‌ڵتایه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستیتان له‌نێواندا هه‌یه، ئه‌وه تاچه‌ند راسته؟
رۆژین شه‌ریفی: پێم خۆشه لێره‌وه رایبگه‌یه‌نم هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌نێوان من و كاك میهرام نییه، خه‌ڵك گوتوویه‌تی برایه‌تی، هه‌ندێك ده‌ڵێن هاوسه‌رێتی، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن خۆشه‌ویستێتی، كاك میهرام ته‌نیا هاوڕێیه‌كی ئازیزی منه و ده‌رهێنه‌ر و ئه‌كته‌ری دراكه‌یه، ده‌توانم بڵێم وه‌ك برایه‌ك وایه بۆ من. بۆیه تكایه با ئه‌و ئه‌و پرسیارانه بوه‌ستێت.
سڤیل: درامای (دووپشك) چ گۆرانییه‌كی له‌ژیانی تۆدا دروستكرد؟
رۆژین شه‌ریفی: یه‌كه‌م شت كاتێك ناسرایت ژیانی تایبه‌تی خۆت سنوودار ده‌بێت، من چه‌ند هاوڕێی كچم هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش هاوڕێی كوڕم هه‌یه تۆ توانی به‌مشێوه‌یه كه له‌گه‌ڵ دوو كچ داده‌نیشی له‌گه‌ڵ دوو كوڕ دانیشی، یه‌كه‌م شت ده‌توانم بڵێم ژیانی تایبه‌تی خۆم زۆر سنوودار كردووه، دواتر ئه‌و خۆشه‌ویستییه لای خه‌ڵك زۆر خۆشه، به‌تایبه‌ت لای منداڵه‌كان! نازانم چۆن وا كاریگه‌ری هه‌بووه لای منداڵ، ئه‌وه زۆر به‌لامه‌وه خۆشه.
سڤیل: به‌ڵام تۆ له‌یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتن له‌درامادا له‌به‌رامبه‌ر چاوپێكه‌وتن مه‌رجت هه‌یه بۆ رۆژنامه‌نووسان، هه‌ست ناكه‌ی ئه‌و جۆرێكه له له‌خۆبایی بوون؟
رۆژین شه‌ریفی: ئه‌وه‌ی من له‌نزیكه‌وه بناسێت و رۆژێك له‌رۆژان له‌گه‌ڵ من دانیشتبێت باش ده‌زانی كه هیچ جۆره له‌خۆباییه‌ك له‌مندا نییه، پێش ده‌ركه‌وتنم له‌دراما چۆن بووم دوای ده‌ركه‌وتنیش به‌هه‌مانشێوه‌م، وه‌كو پێشتر له فه‌یسبووكه‌كه‌م رامگه‌یاندووه ئه‌وه‌نده پشتگیری خه‌ڵك زۆربووه و ئه‌وه‌نده نامه‌ی خه‌ڵك زۆر بووه، له‌به‌رئه‌وه زۆربه‌ی نامه‌كان نابینم و فریا ناكه‌وم وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌وانه بده‌مه‌وه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به رۆژنامه‌نووسان تاوه‌كو پێم كرابێت زوو وه‌ڵامم داوه‌ته‌وه.
سڤیل: كی له‌كاره هونه‌رییه‌كانت پشتگیریت ده‌كات؟
رۆژین شه‌ریفی: دایك و براكه‌م، به‌تایبه‌تی دایكم، ئه‌گه‌ر راشكاوانه بڵێم باوكم بۆ درامای دووپشك كێشه‌ی نه‌بوو، به‌ڵام بۆ ئیشی دووه‌م درامای "غوربه‌ت" ده‌یزانی ئیتر ئه‌كته‌ری ده‌بێته ئیشێكی به‌رده‌وامی من، بۆ ئه‌وه كێشه‌ی هه‌بوو حه‌زی نه‌ده‌كرد بیكه‌م، وای هه‌ستده‌كرد كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر خوێندنم، به‌ڵام دواتر زانی كه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر خوێندم نه‌بووه و كێشه‌ی نه‌ما له‌گه‌ڵم.
سڤیل: كه‌واته ده‌كری باسی ناوه‌ڕۆكی ئیشی دووه‌می خۆتمان بۆ بكه‌ی؟
رۆژین شه‌ریفی: درامایه‌كه به‌ناوی (غوربه‌ت) ـه له‌ده‌رهێنانی سالار سوڵتان، وێنه‌گرتنی ته‌واو بووه، من رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌یه، رۆڵی كچێكی لادێیه، ئه‌و كچه عاشقه و به‌هۆی ئه‌م عه‌شقه‌وه كێشه‌ی زۆری رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، چیرۆكێكی خه‌مناكی هه‌یه، نامه‌وی له‌وه زیاتر باسی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بكه‌مه تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی بینه‌ر ده‌یبینن و هیوادارم به‌دڵیان بێت.
سڤیل: ده‌توانی بگه‌ڕێیته‌وه ئێران؟
رۆژین شه‌ریفی: نه‌خێر ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه، ساڵی 2005 – 2006 به‌هۆی كێشه‌ی سیاسی باوكمه‌وه ناچار هه‌ڵهاتین له‌ئێران، لێره له‌كوردستان درێژه به‌ژیانی خۆم ده‌ده‌م، ئێستا قوتابیم له‌زانكۆی ئه‌مه‌ریكی به‌شی خوێندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانم هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نیا بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزییه.
سڤیل: تۆ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆت هه‌یه له‌فه‌یسبووك، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا لێدوانێكت بۆ ماڵپه‌ری nrt داوه كه هیچ ئه‌كاونێكت له فه‌یسبووك نییه؟
رۆژین شه‌ریفی: به‌داخه‌وه. سه‌ره‌تا من قسه‌م بۆ ئه‌م ماڵپه‌ره نه‌كردووه، به‌ڵكو له‌كوردستان تیڤی قسه‌م كردووه، ماڵپه‌ڕی ئێن ئار تی به‌بێئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له‌من وه‌ربگرن به‌تێگه‌یشتی خۆیان قسه‌یان بۆ من نوسیووه، من له‌كوردستان تیڤی گوتم هیچ په‌یجێكی گشتییم نییه، به‌ڵام لاپه‌ره‌ی شه‌خسی خۆم هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه هاوڕێكانم له فه‌یسبووك تووشی سه‌رسوڕمان ببوون ده‌یانگوت ئه‌ی ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كێیه.
سڤیل: پێشتر چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ئاشكرایان كرد، كه كوڕان له‌رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه داوای خوازبێنیان لی ده‌كه‌ن، تۆ له فه‌یسبووك داوای هاوسه‌رگیرت لی نه‌كراوه؟
رۆژین شه‌ریفی: به‌تایبه‌تی له‌كاتی دابه‌زینی دراماكه خه‌ڵكێكی زۆر زۆر ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان پێیان گوتووم حه‌زده‌كه‌ین بۆ هاوسه‌رگیری، به‌ڵام من به‌رنامه‌م بۆ شووكردن نییه، جاری زۆر ئیشم هه‌یه پێویسته بیكه‌م، دڵنیام ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیری بكه‌م ناتوانم به ئاسانی بگه‌م ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌مه‌وێت.
سڤیل: كاته‌كانی رۆژنه‌ت چۆن دابه‌شكردووه؟
رۆژین شه‌ریفی: به‌یانی سه‌عات 7:30 له‌خه‌و هه‌ڵده‌سم و 8:30 كۆرسم هه‌یه، چونكه خوێندنی هاوینه‌م وه‌رگرتووه بۆئه‌وه‌ی زووتر ته‌واو بم، تاوه‌كو سه‌عات 3 له‌زانكۆ ده‌بم و كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه پشوویه‌ك ده‌ده‌م، خواردنێك بۆ خۆم دروست ده‌كه‌م و ده‌ست به‌خوێندن ده‌كه‌م.
سڤیل: كه‌واته ده‌زانی خۆت خواردن بۆ خۆت دروست بكه‌ی؟
رۆژین شه‌ریفی: حه‌زم ده‌كرد ئه‌و پرسیاره له دایكم بكه‌ی، من له ته‌مه‌نی 16 ساڵیه‌وه له‌ده‌ره‌وه ئیشم كردووه بۆیه ئه‌وه‌نده حه‌زم له‌ئیشی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌نده حه‌زم له ماڵه‌وه نییه، من ئیشی ماڵ ته‌نیا بۆ كچ نازانم، به‌ڵام وه‌كو كه‌سێك ده‌توانم له‌ماڵه‌وه ئیشه پێداویستییه‌كانی خۆم بكه‌م، من 3 مانگه له به‌شه ناوخۆیی ده‌ژیم، له‌به‌ر قه‌ره‌بالغی ماڵه‌وه نه‌مده‌توانی ته‌واو بخوێنم، ئێستا به‌ته‌نیا ده‌ژیم، له‌به‌رئه‌وه ناچارم خۆم خواردن بۆ خۆم دروست بكه‌م، ده‌توانم بڵێم ئه‌و شتانه‌ی كه ده‌یزانم ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه خواردویانه به‌دڵیانه.
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
