
پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌لبوومه كۆنه‌كه‌ی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی تێده‌په‌ڕێت، تائێستا هیچ كارێكی نوێی نه‌كردووه و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵی "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌ژده‌ر واز له‌گۆرانیگوتن بێنی".
ئه‌گه‌رچی كۆتایی ئه‌لبوومی ئه‌ژده‌ر وه‌هبی یه‌كێك له‌پڕۆفرۆشترین ئه‌لبوومه‌كان بوو، به‌ڵام ئه‌وه پێنج ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ئه‌لبوومه تێپه‌ڕ ده‌بی تاوه‌كو ئێستا بی به‌رهه‌مه، ته‌نانه‌ت دوای پرۆگرامه‌كه‌ی خۆی "ئه‌ژده‌ر شۆ" كه له‌كۆڕه‌ك تیڤی پێشكه‌شی ده‌كرد، سی ساڵه له‌هیچ كه‌ناڵێك ده‌رنه‌كه‌وتۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ئه‌ژده‌ر وه‌هبی به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "له‌وانه‌یه ئه‌ژده‌ر به‌یه‌كجاری واز له‌گۆرانیگوتن بێنی و ده‌ست بكات به‌كاری بازرگانییه‌وه".
جێی ئاماژه‌یه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دویدا هه‌ریه‌ك له هه‌ردی سه‌ڵاح، زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، ئه‌ژده‌ر وه‌هبی جۆرێك له‌وازهێنانیان پێوه دیاره، ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین هیچ چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
