
شیرین ده‌ستی پێكرده‌وه ...زانا دزه‌یی
له‌سه‌ر داوای بینه‌ر، فیلمی "شیرین" له‌سینه‌مای كریساڵ له‌هه‌ولێر ده‌ست به‌نمایشی خۆی ده‌كاته‌وه.
دوای هه‌فته‌یه‌ك وه‌ستانی نمایشه‌كه‌ی فیلمی سینه‌مایی كوردی "شیرین"، كه یه‌كه‌م فیلمی رۆمانسی كوردییه و هه‌ردوو ئه‌كته‌ری به‌توانا شوان عه‌توف و به‌یان عوسمان رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینن و له‌ده‌رهێنانی حه‌سه‌ن عه‌لی، له‌سه‌ر داوای بینه‌رێكی زۆر ئێستا دووباره له‌سینه‌مای كریستاڵ ده‌ستی به نمایشكردن كردۆته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه فیلمی "شیرین" له سلێمانی 35 هه‌زار و له‌هه‌ولێریش زیاتر له 11 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه و تائێستاش بینه‌ری هه‌یه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
