
كچه ئه‌كته‌ری به‌توانا دڵنیا كاموسی له بڕیاره‌كه‌ی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه بچێته پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان، كه پێشتر بڕیاری له‌سه‌ر دابوو بۆ ئه‌مساڵ به‌شداری بكات.
دڵنیا كاموسی، كه رۆڵی (خه‌ج) ـی بینیووه، له‌درامای خه‌ج و سیامه‌ند، ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ش رایگه‌یاندووه دراماكه ته‌واوبووه و له‌م نزیكانه په‌خش ده‌كری، دڵنیا له‌باره‌ی په‌شیمان بوونه‌وه‌ی له‌به‌شداریكردنی پێشبڕكێی شاجوانی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به (سڤیل) ـی گوت "زۆر به‌جوانی بیرم كرده‌وه نابی له‌چه‌ند بوارێك كار بكه‌م، هه‌وڵه‌كانم په‌رت و بڵاو ده‌بن، بۆیه پێم باشه وه‌كو ئه‌كته‌ر ده‌توانم زیاتر هه‌وڵی خۆم بده‌م كه ئیشی سه‌ره‌كی منه و ده‌توانم له‌و رێگه‌یه‌وه زیاتر خزمه‌ت بكه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو بڕیارمدا نه‌چم بۆ ئه‌و پێشبڕكێیه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
