به‌پێی هه‌واڵێكی له‌گۆڤاری (سڤیل)، هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عید له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی رابردوو به په‌له گه‌یێنرایه نه‌خۆشخانه دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا.
به‌هۆی تووشبوونی به نه‌خۆشی پرۆستارتی میزلدان، هونه‌رمه‌ند جه‌لال سه‌عد دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا و تائێستا له‌نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه.
له‌وباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند شه‌ماڵ، كوڕی جه‌لال سه‌عید به (سڤیل) ـی راگه‌یاند "باوكم تووشی نه‌خۆشی پرۆستارتی میزلدان بووه، باری ته‌ندروستی ته‌واو تێكچوو، له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژ دوو نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامدرا و تائێستا بێهۆشه". هه‌روه‌ها شه‌ماڵ راشیگه‌یاند، باوكی له‌نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و سوپاسی دكتۆر محه‌مه‌د سوهه‌یب سوبحی موفتی ده‌كات، كه هه‌ڵسا به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
