
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانییه‌كی خۆشه‌ویستی تۆماركرد كه چیرۆكه‌كه‌ی راسته‌قینه‌یه و له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كلیپه‌كه‌شی بڵاوده‌كاته‌وه.
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی كچێكی شاعیر و میدیاكاره، ئێستا له‌كه‌ناڵی رووداو پێشكه‌شكاره، هه‌رچه‌نده پێشوو دوو گۆرانی گوتووه بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی گوتووه به‌ناوی (من و ئه‌و) .
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌باره‌ی ئه‌م گۆرانییه به (سڤیل) ـی گوت "ئاوازی گۆرانی (من و ئه‌و) ئاریۆس حه‌مه‌سه‌عیده و تێكستی خۆمه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره گۆرانی بۆ خۆشه‌ویستی بڵێم و تێكسته‌كه‌ش چیرۆكێكی راسته‌قیه‌نه‌یه و زۆر كه‌س خۆیان تێدا ده‌بیننه‌وه". ئه‌م گۆرانییه له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر سامان عه‌دانان كلیپ كرا و پشتیوان ره‌سوول مونتاژی بۆ ئه‌نجام ده‌دات.
كانی گوتیشی "هاوكاری سه‌ره‌كیم هونه‌رمه‌ندی ئازیز ده‌شنی موراد بووه، كه به‌راستی شایانی سوپاسه".
سه‌رچاوه: سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
