
عێراقی دوای سه‌ددام حوسێن ته‌واو جیاواز بوو له عێراقی سه‌رده‌می سه‌ددام حوسێن، عێراقی هاتنی داعش و دوای داگیركردنی موسڵیش نه‌ك هه‌ر جیاواز بوو له عێراقی پێش هاتنی داعش و دوای داگیركردنی موسڵ، به‌ڵكو درووشمی پێكه‌وه ژیانی نیوان پێكهاته‌كان و بیرۆكه‌ی له نوێ درووست كردنه‌وه‌ی عێراقی یه‌كگرتووی له به‌ین برد، رووداوه‌كانی دوای رزگاركردنی موسڵ و نه‌مانی داعش به‌و هیزه‌ی ئێستای، عێراق ده‌خاته دووڕیانی عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك، یان عێراقی پارچه پارچه و دابه‌شبوو. عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك به‌لای منه‌وه له خه‌یاڵیش كه‌متره، چونكه نه سوننه ده‌توانێ به هێز و زه‌بر و زه‌نگ عێراق بگێڕێته‌وه ژێر ركێفی خۆی، نه شیعه‌ش ده‌توانێ به هێز و زه‌بر و زه‌نگ خۆی بسه‌پێنێ و بتوانێ سوننه بێده‌نگ بكات، سوننه و شیعه‌ش به‌رامبه‌ر به یه‌كتری ره‌فتاریان بۆته ره‌فتاری جه‌نگه‌ڵی و محاڵه به یه‌كه‌وه هه‌ڵبكه‌ن، كه‌واته عێراقی زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان وه‌ك گریمانه هێناومه‌ته ناو باسه‌كه، ئه‌گه‌رنا دوا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق، عێراقی پارچه پارچه و دابه‌شبووه، جا بۆ ئه‌وه‌ی كورد هه‌م خۆی له گریمانه‌ی عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك بپارێزێ و هه‌میش له عێراقی پارچه پارچه‌و دابه‌شبوودا ده‌ست به‌تاڵ نه‌بێ، پێویستی به یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی و یهكئامانجی هه‌یه، پرسیار ئه‌وه‌یه كورد له ئێستادا به‌شی ئه‌وه یه‌كگوتار و یه‌كهه‌ڵوێست و یهكئامانجه كه بتوانێ خۆی له عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك بپارێزێ؟ یان له عێراقی پارچه پارچه و دابه‌شبوودا به‌شی خۆی به‌ركه‌وێ؟ ئه‌وه‌ی ئێستا به هه‌ڵوێستی حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانه‌وه دیاره، كورد نه به‌رگه‌ی عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ و خۆ سه‌پاندنی پێكهاته‌یه‌ك ده‌گرێ و نه له عێرقی پارچه پارچه و دابهشبووشدا لایه‌نێكی كاریگه‌ری پرۆسه‌ی دابه‌شبوونه‌كه ده‌بێ، ئه‌وه‌تا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا لایه‌ن هه‌یه لێبڕاوانه و كوردانه شانی داوه‌ته به‌ر شه‌ڕی داعش و وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش ده‌داته‌وه، لایه‌نی تریش هه‌یه راسته لێبڕاوانه و كوردانه شانی داوه‌ته به شه‌ڕی داعش، به‌ڵام له ئاست هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بێده‌نگه، لایه‌نی تر هه‌یه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا مه‌ترسیه‌كانی شه‌ڕی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به كه‌م سه‌یر ده‌كا و به مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتی حزبی قورسایی هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری خۆی له ململانێ ناوخۆییه‌كاندا خستۆته گه‌ڕ، ئه‌وه‌تا شه‌ڕی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌رچاو ناگرێ و بێباكانه دنه‌ی فه‌وزا و ئاژاوه‌گێڕی سه‌ر شه‌قام ده‌دا و، ژێر به ژێریش كاكه و براله‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و كاراكته‌ره دژه كورده‌كانی تری به‌غدا ده‌كات، لایه‌نی تریش هه‌ن له‌ناو ململانێی ئه‌و لایه‌نانه‌دا، یان راستتر بڵێین: له‌ناو ململانێی لایه‌نی به‌رگریكار له كوردستان و لایه‌نی دنه‌ده‌ری فه‌وزای سه‌ر شه‌قام، بره‌و به گه‌رم كردنی بازاڕی سیاسی و حزبی خۆیان ده‌ده‌ن. كورد ده‌بێ ئه‌و راستییه بزانێ كه هاتنی داعش و درووست بوونی حه‌شدی شه‌عبی ناكۆكیه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌كانی له عێراقدا بردنه ترسناكترین قۆناغه‌وه، جگه له‌وه‌ش شه‌ڕی ئه‌و دوو هێزه ئیسلامی و مه‌زهه‌بییه توندڕه‌وه ده‌رگای به رووی ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی له عێراقدا واڵا كرد، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر عێراقیان كرده مه‌یدانی بهریهككهتنی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه ناكۆكه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، جا ئه‌گه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی وه‌ك ئێستا به نه‌فه‌سی ته‌نگی حزبی، چ بچنه ناو عێراقی هێز و زه‌بر و زه‌نگ، یان عێراقی پارچه پارچه و دابه‌شبوو، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خنكێنن، بۆیه به راشكاوی ده‌ڵێم: تاكه رێگایه‌ك كه كورد بتوانێ وه‌ڵامی عێراقی زه‌بر و زه‌نگ و خۆسهپانی پێكهاته‌یه‌كی پێبداته‌وه، یان له عێراقی پارچه پارچه و دابه‌شبوودا ماف و ئازادیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ربگرێته‌وه، به ده‌نگه‌وه چوونی لایه‌نه‌كانه بۆ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی.